جولی و براد منداڵێكی سو‌وری لەخۆدەگرن

جولی و براد منداڵێكی سو‌وری لەخۆدەگرن
ئەنجێلینا جولی و براد پیت-ی هاوڕێی بڕیاریاندا منداڵێكی سو‌وری بگرنەخۆیان و ببێتە نۆیەم ئەندامی خێزانەكەیان.

ئەم بڕیارەیان دوای ئەوەهات، كە ئەنجێلینا سەردانی كامپێكی ئاوارەكانی سو‌وریای كردبوو لە ئوردن، كە زۆر كاریگەر ببو‌و بە منداڵەكانی ئەوێ. ئەم لەخۆگرتنەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەموو جیهان تیشك بخاتە سەر ئەو بارودۆخەی كە سو‌وریای تێكەوتووە .

ئەنجێلینا و براد دەڵێن "هەر شەش منداڵەكەمان دۆخیان باشە و بە زیادبوونی چەند منداڵێكی دیكە بارەكە تێكناچێ" . ئەوان ئێستا ئامادەن بۆ هێنەنە ماڵەوەی منداڵەكە و لەبەر ئەوەی ئەنجێلینا جولی هاوڕێی شاژنە رانیای شاژنی ئوردنە كاری لەخۆ گرتنەكەی ئاسانتر دەبێ .

ئەم هەواڵە دەنگۆیەكی گەورەی نایەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەتایبەت لەلایەن هاووڵاتیە سو‌ورییەكانەوە، كە هەندێكیان هەوڵە مرۆڤایەتییەكی جولی بەرز دەنرخێنن و بیرۆكەكەیان پێ جوانە و هەندێكیشیان بەهەموو شێوەیەك رەتی دەكەنەوە، بەهۆی ئەو كەشە ئاینییەی كە منداڵەكە تێیدا گەورە دەبێت . بەشێكی دیكەیان دەڵێن ئەو هەواڵە ئازارەكانمان زیاتر دەكات لەبەر ئەوەی لە ئێستادا منداڵانی سو‌وریا بوونەتە مرۆڤی بێ نیشتیمان .












رووداو
Top