بینینی ئۆپیرا به‌ پاره‌یه‌

بینینی ئۆپیرا به‌ پاره‌یه‌
راگه‌یاندنكاری ناوداری جیهانی ئۆپێرا وینفری رایگه‌یاند چاوپێكه‌وتن و بینینی خۆی له‌ مه‌زادێكی ئاشكرادا راده‌گه‌یه‌نێت، واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی زیاتر بدات ده‌توانێت بیبینێت و هاوڕێی ده‌بێت له‌ بینینی فیلمێكی سینه‌مایی و داهاتی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ش بۆ كاری خێرخوازی ته‌رخان ده‌كات.
میدیاكانی ئه‌مریكا له‌م باره‌یه‌وه‌ رایانگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی زیاتر بدات له‌ رێگای ماڵپه‌ڕی (چاریتی باز) ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌بێت هاوڕێیه‌تی ئۆپیرا بكات له‌ بینینی یه‌كه‌م نمایش فیلمی (گه‌وره‌ی خزمه‌تكاران) له‌ نیویۆرك یان له‌ لۆس ئه‌نجلۆس، و تێیدا ئۆپیرا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت كه‌ هاوسه‌ری گه‌وره‌ی خزمه‌تكارانی سه‌رۆكه‌ و پێشبینی ده‌كرێت نرخی ئه‌م چاوپێكه‌وتن و بینینه‌ی ئۆپیرا بگاته‌ 25 هه‌زار دۆلار، شایه‌نی وتنه‌ ئۆجین ئالن له‌ سه‌رده‌می چه‌ندین سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ك گه‌وره‌ی خزمه‌تكارانی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كاری كردوەو و ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ به‌سه‌رهاتی ژیانی ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا.
Top