زیرەك حەمەدەمین گۆرانی (ئەی خودا)ی بڵاوكردەوە

زیرەك حەمەدەمین گۆرانی (ئەی خودا)ی بڵاوكردەوە
هونەرمەند (زیرەك) پێی ڕاگەیاندین "بە سوپاسەوە بە سپۆنسەری ڤانە گروپ (VANA GROUP) یەكەم گۆرانی خۆم بە ناوی (ئەی خودا) بە شێوەی ڤیدیۆكلیپ بڵاوكردەوە. ئەم گۆرانیە لە دووبەشی (كوردی و عەرەبی) پێكهاتووە، تێكستی بەشە كوردییەكە لە لایەن باوكی خۆشەویستم (مەلا حەمەدەمین)ەوە نوسراوە. بەشە عەرەبیەكەشی گۆرانیەكی كۆنی ئایینیە، لە ستۆدیۆی (سۆلۆ) كاری دەنگی بۆ ئەنجامدراوە."
لە بارەی كاری كلیپەوە (زیرەك) دەڵێت "دەرهێنان و كارمێرا و مۆنتاژ (سامی سەباح)، بەڕێوبەری بەرهەم (ئەندام جەمال)، یاریدەدەری دەرهێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد)، میكیاژ (میدیا قازی)، ڕوناكی (تەنەر دەمیر، كەرەم)، نواندن (ڕێوان ڕەشاد، ئاسۆس حەمە سەعید، ئاسۆ سەعدی، ئیبراهیم گەردی) سوپاس بۆ (سیروان شۆ، ماجید راغب). بەرهەمهێنانی (SAMi Production). هیوادارم توانبێتمان بەرهەمێكی باش پێشكەش بكەین."

فۆتۆ: سامی سەباح
Top