لۆپێز بیانوو ده‌هێنێته‌وه‌

لۆپێز بیانوو ده‌هێنێته‌وه‌
به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ك به‌پێی چه‌ند راپۆرته‌ هه‌واڵێك ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی و گۆرانی جنیڤه‌ر لۆپێز به‌ ره‌سمی به‌شداریی كردووه‌ له‌ ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی گۆربانگۆلی بردیف محه‌مه‌دۆڤی سه‌رۆكی توركمناستان كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند رێكخراوێكی ئه‌هلی به‌ سه‌رپێچی كردن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ تاوانبار ده‌كرێت.
لۆپێز له‌سه‌ر زاری قسه‌كه‌ری خۆی ئه‌م راپۆرتانەی‌ ره‌ت كرده‌وه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی به‌شداری له‌و ئاهه‌نگه‌دا نه‌كردووه‌ و گۆرانی وتنیشی له‌و ئاهه‌نگه‌دا له‌سه‌ر داوای كۆمپانیای رێكخه‌ری ئه‌و كۆمپانیایه‌ بووه‌ كه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی رێكخستبوو و تایبه‌ت نه‌بوو به‌ سه‌رۆكی توركمانستان، قسه‌كه‌ری ره‌سمی به‌ناوی لۆپێز بۆ ماڵپه‌ڕی «E News» وتی: سه‌ردانی لۆپێز بۆ توركمانستان به‌مه‌به‌ستی ساز كردنی ئاهه‌نگێك بووه‌ كه‌ كۆمپانیای (نه‌وتی نیشتمانی چینی) رێكیخستبوو و پێوه‌ندی به‌ هیچ لایه‌نێكی سیاسی یان حكومییه‌وه‌ نه‌بوو، به‌ڵام هاتنی سه‌رۆك چاوه‌ڕوان كراو‌ بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشتر به‌ هه‌ڵوێستی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی زانیبا سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆكی توركمانستان ئه‌وا هه‌ر زوو سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌ده‌دا، سه‌باره‌ت به‌ ئاهه‌نگی له‌دایكبوونه‌كه‌ش قسه‌كه‌ری لوپێز وتی: دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی كۆمپانیاكه‌ داوای لێكرد گۆرانی بڵێ ئه‌ویش گۆرانییه‌كی تایبه‌تی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد.
Top