ئه‌نیستۆن واز له‌ خواردن ده‌هێنێت

ئه‌نیستۆن واز له‌ خواردن ده‌هێنێت
ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌مریكی جنیڤه‌ر ئه‌نیستۆن بڕیاری دا خواردن كه‌م بكاته‌وه‌ به‌ گشتی و به‌ یه‌كجاریش له‌ خواردنی ژه‌مه‌ خێراكان دوور بكەوێتەوە، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا دووچاری گرفتێك له‌ هه‌رس كردن بۆوه به‌هۆی خواردنی ژه‌مێكی خێرا له‌ چێشتخانه‌یه‌ك‌.
جنیڤه‌ر كه‌ هه‌میشه‌ گرنگی به‌ خواردنی خۆی ده‌دات و ئه‌و خواردنانه‌ ده‌خوات كه‌ ته‌ندروست و سوودبه‌خشن، به‌ڵام كاتێك له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی پیاسه‌یان ده‌كرد له‌برسان ناچار بوو ژه‌مێكی خێرای مه‌كدۆنالدز بخوات له‌ چێشتخانه‌یه‌كی نزیك شوێنی پیاسه‌كه‌یان، جنیڤه‌ر روونی كرده‌وه‌ كه‌ دوای خواردنی ژه‌مه‌كه‌ ته‌ندروستی تێكچوو و هه‌ستی به‌ ئازارێكی زۆر له‌ گه‌ده‌ی كرد ێیوه‌ك ئه‌وه‌ی ب به‌نزینی به‌نزینی تێكردبێت نه‌ك ژه‌مێكی خواردن.
به‌رده‌وام له‌ راپرسیه‌ جیاجیاكان جنێڤه‌ر ئه‌نیستۆن له‌سه‌رووی لیستی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌وه‌ دێت كه‌ خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌، ئه‌مه‌ش بۆ گرنگی پێدانی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ دێت كە گرنگی به‌ جۆری خواردن ده‌دات و هه‌میشه‌ خواردنی ته‌ندروست و سوودبه‌خش ده‌خوات.
Top