ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی نه‌خۆشیی ده‌روونیان هه‌یه
بۆیه ئاساییه ئه‌گه‌ر ببینین هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندان مه‌ترسی تووشبوونیان به نه‌خۆشیی ده‌روونی لێده‌كرێت و ئه‌گه‌ر تووشیش نه‌بن ئه‌وا به‌شێك له میدیاكان هه‌واڵی تووشبوونیان به نه‌خۆشیی ده‌روونی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێك جار هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌ستێره‌كان تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی بوون وكاتێك ناوبانگ په‌یدا ده‌كه‌ن ئه‌وا به باشی سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ندێكی تریشیان دوای ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و ناوبانگ په‌یدا كردنی تووشی ده‌بن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار هونه‌رمه‌ندان زیاد له پێویست گرنگی به كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن تا ده‌گاته ئاستی تووشبوون به‌م نه‌خۆشیانه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ناو و جۆری نه‌خۆشیی هه‌ندێك له‌و ئه‌ستێرانه‌یه كه تووشی بوون:
1- دیمی لاڤاتۆ: تووشی نه‌خۆشیی (دووانه جه‌مسه‌ر بووه)، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری نه‌بوونی ئاره‌زووی خواردن و خۆ ئازاردان به‌كارده‌هێنێت.
2- میل گیبسۆن: دووچاری حاڵه‌تێكی توندی خه‌مۆكی بۆته‌وه.
3- كاسرین زیتا جۆنز: تووشی نه‌خۆشیی تێكچوونی دووانه جه‌مسه‌ر بۆته‌وه.
4- جیم كاری: بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر حه‌بی پرۆزاكی دژه خه‌مۆكی به‌كارده‌هێنا.
5- برۆك شیلدز: دوای منداڵبوون دووچاری حاڵه‌تێكی توندی خه‌مۆكی بۆوه، ته‌نانه‌ت بیری له خۆكوشتنیش كردۆته‌وه.
6- ئیما سومبسۆن:ساڵی 2010 دانی به‌وه نا كه تووشی نه‌خۆشیی خه‌مۆكی بووه به رێژه‌ی جیا و ئه‌مه‌شی به كارێكی باو زانی.
7- زیك باف: دانی به‌وه نا كه دوای فیلمی (Garden State) تووشی خه‌مۆكی و خه‌مێكی زۆر بۆوه.
8- شیرلی كرۆ: ساڵی 2003 بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ تووشی حاڵه‌تێكی توندی دڵه‌ڕاوكێ بووه.
9- پیتی وینتز: چه‌ندین جار گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی بیر له خۆكوشتن بكاتەوە له ئه‌نجامی كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان.
10- جان كلاودیۆ ڤاندام: له ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه ده‌ركه‌وت كه تووشی نه‌خۆشیی تێكچوونی دووانه جه‌مسه‌ر بووه و تا ئێستاش كاریگه‌ریی به‌سه‌رییه‌وه هه‌یه.
11- جۆن هان: له ته‌مه‌نی 20 ساڵی باوكی له ده‌ستدا و له‌و كاته‌وه تووشی دڵه‌ڕاوكێیه‌كی درێژخایه‌ن بۆته‌وه.
12- ئاشلی جود: كتێبێكی تایبه‌تی نووسی ده‌رباره‌ی تووش بوونی به دڵه‌ڕاوكێ.
13- د‌یڤید بێكهام: تووشی دوو دڵییه‌كی زۆر بووه و ساڵی 2006 دانی به‌وه ناوه، ئه‌م نه‌خۆشییه ناچاری ده‌كات رۆژانه چه‌ندین جار ماڵه‌كه‌ی خۆی رێك بخات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ژوورێكی نموونه‌یی.
14- هالی بیری: دوای ته‌ڵاقدانی یه‌كه‌م تووشی خه‌مۆكی بۆوه و بیری له خۆكوشتنیش كرده‌وه.