بریانكا خۆشحاڵه‌ به‌ دزینی گۆرانییه‌كه‌ی

بریانكا خۆشحاڵه‌ به‌ دزینی گۆرانییه‌كه‌ی
بریانكا شۆبرا یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژه‌ ناسراوه‌كانی هیندستان و شانازیش به‌وه‌ ده‌كات هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری چه‌شتووه‌ تا گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی و توانیی شوێنی خۆی له‌ نێو ئه‌ستێره‌كانی بۆلیۆد بكاته‌وه‌.
سه‌ره‌تا به‌ گۆرانی (In My City ) هاته‌ نێو جیهانی گۆرانی وتن و ئێستاش خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی نوێی به‌ناوی (Exotic) كه‌ به‌ شێوازێكی رۆژئاوایی تۆماری كردووه‌ و چاوه‌ڕێش ده‌كرێ ئه‌م گۆرانییه‌ له‌ رێگای ئامڕازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م گۆرانییه‌ نوێیه‌ی دزه‌ی كردووه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێت، به‌ڵام بریانكا به‌لایه‌وه‌ ئاساییه‌ و به‌ هیچ جۆرێك باسیشی ناكات وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی خۆش بێت.
شۆبرای ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌ تویته‌ر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ دزه‌ كردنی گۆرانییه‌كه‌ی و وتی: پێویسته‌ له‌گه‌ڵ دزه‌ كردنی گۆرانی من تووڕه‌ بم، به‌ڵام من زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك له‌گه‌ڵ من گوێی لێده‌گرن.
شایه‌نی باسه‌ له‌م گۆرانییه‌ نوێیه‌دا گۆرانیبێژی راپی ئه‌مریكی بیتبول هاوكاری بریانكا ده‌كات و هه‌رچه‌نده‌ تێكسته‌كه‌ی ئینگلیزییه‌، به‌ڵام بریانكا چه‌ند وشه‌یه‌كی هیندی خستۆته‌ سه‌ر گۆرانییه‌كه‌.
Top