باوكی بیونسی رۆژنامه‌ی(SUN)ی به‌ریتانی ده‌داته‌ دادگا

باوكی بیونسی رۆژنامه‌ی(SUN)ی به‌ریتانی ده‌داته‌ دادگا
ماتیو نویلزی باوكی خانمه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریكی بیونسی رۆژنامه‌ی (SUN) یه‌ به‌ریتانی تاوانبار كرد به‌وه‌ی كه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كدا كه‌ له‌ مانگی ئاداری رابردوودا بڵاوكرایه‌وه‌ قسه‌كانیانی گۆڕیوه‌ ده‌رباره‌ی كچ و نه‌وه‌كه‌ی.
نویلز دوای ئه‌وه‌ی داوایه‌كی به‌رز كرده‌وه‌ له‌ داداگا، به‌ ماڵپه‌ڕی (e online)ی به‌ریتانی راگه‌یاند كه‌ رۆژنامه‌ی ناوبراو دیمانه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵی ئه‌نجامدا دواتر به‌ زیره‌كی و به‌ نیازی خراپ ویستیان قسه‌كانی ده‌رباره‌ی پێوه‌ندی من و كچ و نه‌وه‌كه‌م بگۆڕن و له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی: كچه‌كه‌م و خێزانه‌كه‌م گرنگترین شتن بۆ من له‌ ژیان، ئه‌م هه‌موو درۆیە دووباره‌یه‌ كه‌ رۆژنامه‌ی (SUN) بۆ منی هه‌ڵبه‌ستووه‌ زۆری ماندوو كردم و له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیش زۆر ئازاری دام و برینداری كردم.
نویلز ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ناوبانگی و ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی لێی ده‌فرۆشرێ وه‌ك هه‌ر رۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌ پێویسته‌ ئاستی پاكی و راستی هه‌واڵه‌كانی بپارێزی، چونكه‌ من هه‌ست ده‌كه‌م رۆژنامه‌ی (SUN) به‌رامبه‌ر به‌ من هێڵه‌ سووره‌كانی به‌زاندووه‌ كاتێك باسی خێزانی منی كرد كه‌ گرنگرین و به‌هادارترین شتن بۆ من له‌ژیان.
باوكی بیونسی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌م رۆژنامه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی كه‌ ده‌رهه‌قی ئه‌نجامیداوه‌ سزا بدرێت له‌ دادگایه‌كی فه‌رمی وتایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی رێگا به‌خۆی نه‌دات جارێكی دیكە ئه‌و كاره‌ ده‌رهه‌ق به‌ كه‌سی دی ئه‌نجام بدات.
Top