سەرپەرشتیاری گرووپی بێسارانی:له باشووری كوردستان زۆربه‌ی ئامێره ره‌سه‌نه‌كان خه‌ریكه فه‌رامۆش ده‌كرێن
* له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ چه‌ندین كۆنسێرتتان له شاره‌كانی كوردستان پێشكه‌ش كرد، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیتان له سازدانی ئه‌م كۆنسێرتانه چی بوو؟
-ئه‌م گه‌شته هونه‌رییه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌بوو، یه‌كه‌م ئه‌م كاره بۆ یادی 25ی كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بوو كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان رێكخرا بوو. دووه‌م من له‌م كاره چه‌ندین بیرۆكه‌م هه‌بوو، بۆ نموونه ده‌مویست به ئامێر و مۆسیقایه‌كی كۆن وه‌ك ته‌موره ته‌عبیر له‌م كاره‌ساتانه بكه‌م وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن رابردووه‌كی دوور‌و به مۆسیقا كه ته‌مه‌ن چه‌ند هه‌زارساڵ ده‌بێت باس له ئه‌نفال بكه‌م، به شێوه‌یه‌كی سیمبۆلی بڵێم ئێمه و مۆسیقاكه‌مان مێژوویه‌كی دوور و درێژمان هه‌یه. وه‌ك رێچكه شكێنیه‌كیش كارم له سه‌ر شیعری نوێ كردووه ئه‌ویش شیعری شێركۆ بێكه‌س.
*پێشتر كه‌س ئه‌م كاره‌ی كردووه؟
- هه‌تا ئێستا له مێژووی مۆسیقای ته‌موره هیچ كه‌س له سه‌ر شیعری نوێ كاری نه‌كردووه نه به زمانی كوردی و نه به زمانی فارسی(كه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند له ئێران كار له سه‌ر مۆسیقای ته‌مووره ده‌كه‌ن) هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش ئاسان نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌زموونێكمان له به‌رده‌ست نه‌بوو كه مۆسیقای ته‌موره و شیعری نوێ له‌گەڵ یه‌كدا بن، زیاتر له ساڵ و نیوێك ده‌بێ له سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه كارم كرد. یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م كۆنسێرته ئه‌مه بوو كه ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك شیعر بوو،شیعری ره‌نگدانی شێركۆ بێكه‌س، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له چه‌لێنجه‌كانی من كه چۆن ده‌توانم بۆ ماوه‌ی 60 خوله‌ك كۆمه‌ڵێك ئاواز ئاماده بكه‌م كه شیعره‌كه‌ی یه‌ك شیعره و هی یه‌ك شاعیره؟ چونكه كاتێك من شیعره ره‌نگدانم ده‌خوێنده‌وه كه قه‌سیده شیعرێكه وا هه‌ستم ده‌كرد كه شێركۆ له كاتی نووسینی ئه‌م شیعره هیچ راوه‌ستانێكی نه‌بوو مه‌به‌ست ئه‌مه‌یه كه به یه‌ك نه‌فه‌س نووسراوه ئێستا من ده‌بوایا پارچه پارچه‌ی كه‌م و كاری له‌سه‌ر بكه‌م. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م كاره‌ش پێویستی به راوێژێكی زۆری هه‌بوو یه‌كێك له‌وه كه‌سانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م كاره له‌گه‌ڵم بوو دكتۆر دیار عه‌لی كه‌مال مامۆستای ئه‌ده‌بی كوردی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین بوو كه به راستی زۆر ماندوو بوو و بوونیشی كاریگه‌ر بوو. هه‌روه‌ها ئه‌م شیعره كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی تریشی تێدایه.
* له‌و زۆری و بۆریه‌ی كه هه‌یه و زۆر جار هه‌موو لایه‌ك گله‌یی ده‌كه‌ن پێتوایه مۆسیقای ره‌سه‌ن بتوانێ وه‌كو جاران بگه‌ڕێته‌وه و هه‌واداری زیاتر بن؟
- به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێ بڵێم كه مۆسیقا دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه‌واته پێوه‌ندییه‌كی دوو لایه‌نه له نێوان كۆمه‌ڵگا و مۆسیقا هه‌یه.كاتێك به‌رهه‌می به‌رده‌وام و باش بكرێت به دڵنیاییه‌وه لایه‌نی به‌رامبه‌ریش سه‌رنج ده‌داته به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مه‌ش ته‌نها به یه‌ك گرووپ یان دوو گرووپ ناكرێت پێویسته به‌ر‌نامه و سیاسه‌تێكی گشتی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌بێ به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، له‌هه‌موو وڵاتان ئه‌م وه‌زاره‌ته سیاسه‌تێكی گشتی و به‌رده‌وامی هه‌یه كه كار له‌سه‌ر هونه‌ر ده‌كه‌ن و پلانیان هه‌یه، بۆ نموونه سیاسه‌تێكی شه‌فافیان له‌سه‌ر پاڵپشتی كردن له هونه‌ر و جۆره‌كانیان هه‌یه، هیچ وڵاتێك نابێت مۆسیقای ره‌سه‌نی خۆی پشت گوێ بخات و هه‌وڵ بۆ مۆسیقای ناره‌سه‌ن بدات یان ئه‌و مۆسقایه‌ی كه پێوه‌ندی زۆری به كلتووری وڵاته‌كه‌وه نییه، با نمونه‌یه‌ك بێنمه‌وه كه باسی مۆسیقا ده‌كه‌ین هه‌موو له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆكن كه مۆسیقا خۆراكی رۆحه ئه‌گه‌ر بێین و ئه‌م خۆراكه و خۆراكی جه‌سته به‌راوردیان بكه‌ین له هیچ شوێنێك نابینین وه‌زاره‌تێك وه‌ك ته‌ندروستی رێكلام یان پشتگیری له خواردنی نا ته‌ندروست بكات، مۆسیقای ره‌سه‌ن وه‌ك خۆراكی ته‌ندروسته بۆ نموونه ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه مۆسیقای راك زیانی بۆ گوێی مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه باسیی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كوردستان ده‌كه‌ین ده‌بینین هیچ به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو و شه‌فاف و به‌رده‌وامیان نییه، من وه‌ك كه‌سێك كه 20 ساڵه خه‌ریكی كاری هونه‌ریم و ئه‌زموونێكم هه‌یه ئێستاش نازانم به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چییه بۆ پێشخستن و بره‌ودان به مۆسیقای ره‌سه‌ن؟!!.
* پۆپ و راپ و جاز كاریگه‌ریی چۆنیان له‌سه‌ر مۆسیقای كوردی هه‌بووه؟
- مۆسیقای پۆپ یان راپ یان جاز هه‌ر كامیان له رووی گشتگیرییه‌وه فه‌رهه‌نگێكیان هه‌یه، ئێستا پۆپ لایه‌نگرێكی زۆری هه‌یه، مۆسیقای پۆپ كه پێی ده‌ڵێن مۆسیقای خه‌ڵك مۆسیقایه‌كی ئاسان و ساكاره بۆیه زۆربه‌ی خه‌ڵك تامه‌زرۆی ئه‌م مۆسیقایه‌ن، به دڵنیاییه‌وه ئه‌م مۆسیقایانه به‌تایبه‌ت پۆپ هاتووته ناو مۆسیقای ئێمه‌ش، به‌ڵام من وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه هێشتا له رووی فكرییه‌وه هونه‌رمه‌ندانی ئێمه هه‌ژارن و نه‌یانتوانیوه به‌رنامه‌یه‌كی فكرییان بۆ ئه‌م مۆسیقایانه هه‌بێت و له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م مۆسیقایه باش تێنه‌گه‌یشتوون. به تایبه‌ت راپ یان جاز كه خاوه‌ن بیرۆكه‌یه‌كن و باكگ‌راوندێكی فه‌رهه‌نگیان له پشته.
* ئایا ئه‌و كاریگه‌رییه زیاتر له‌سه‌ر میلله‌تی كوردی هه‌یه یان میلله‌تانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی تریش به‌گشتی كه‌وتنه ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه‌وه؟
- له باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ده‌توانم بڵێم هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه زۆرتربێت كاریگه‌ریه‌كانیش زۆرتره، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كه كه ته‌نیا تایبه‌ت نییه به كورد، به‌ڵام هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگی و تواناكانی فكری خۆی سوود له‌م شێوازانه وه‌رده‌گرێت.
*گرنگترین ئه‌و ئامێره كوردییه ره‌سه‌نانه چین كه خه‌ریكه خه‌ڵك له بیریان بكات و پێویستیان به زیندوو كردنه‌وه و وشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌یه پێیان؟
- ئێمه‌ی كورد خاوه‌ن یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین مۆسیقاكانین، خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك ئامێری مۆسیقاین كه به‌داخه‌وه له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی خه‌ریكه هه‌ندێكی له بیر ده‌چیت بۆ نموونه شمشاڵ، زوڕنا . به‌تایبه‌ت له باشووری كوردستان زۆربه‌ی ئامێره ره‌سه‌نه‌كان خه‌ریكه فه‌رامۆش ده‌كرێن. ئێستا له باشووری كوردستان چه‌ند ده‌ف ژه‌نی باشمان هه‌یه؟ یان ئه‌م ئامێره‌ی من ئه‌یژه‌نم ته‌موره چه‌ند ژه‌نیاری هه‌یه؟ ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی ئه‌م ئامێره‌وە نییه، پێویسته به جددی بیر له‌م بابه‌ته بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك مۆسیقای خۆی به جددی وه‌ر نه‌گرێ و گرنگی پێنه‌دات، دڵنیا به هیچ كه‌س ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به جددی وه‌رناگرێ.