فیفی عه‌بده: پێنج جار مردنم بینیوه
فیفی توڕه بوون و بێزاری خۆی له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربڕی، چونكه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا پێنج جار گوێی له‌م هه‌واڵه بووه و هه‌ر جارێك به‌شێوه و سیناریۆیه‌كی جیاوازتر له جاری پێشوو واته به پێنج شێوه مردووه كه‌چی هێشتا زیندووه، سه‌ره‌ڕای بێزاری فیفی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له هه‌مان كاتدا ترسی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی هیچ كه‌س گرنگی به هه‌واڵی مردنی نه‌دات، چونكه ئه‌م هه‌واڵه ئه‌وه‌نده به درۆ بڵاوبۆته‌وه ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان هه‌واڵه‌كه راستیش بێت كه‌س باوه‌ڕی پێناكات.
ده‌رباره‌ی هه‌واڵه‌كه فیفی ده‌ڵێت: له ئوردن هه‌واڵی مردنی من بڵاوبۆوه كه هاتمه فڕۆكه‌خانه كارمه‌نده‌كان به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه سه‌یریان ده‌كردم بۆیه ده‌ترسم ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌كه راستیش بێت كه‌سوكارم باوه‌ڕ نه‌كه‌ن و له پرسهكهشم ئاماده نه‌بن.