كریستین هه‌ست به‌ ته‌نیایی ده‌كات

كریستین هه‌ست به‌ ته‌نیایی ده‌كات
جیابوونه‌وه‌ی كریستین ستیوارت و رۆبیرت باتینسۆنی هاوڕێی كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌ر ژیانی كرستینه‌وه‌ هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ ئاشكرا به‌ ره‌فتار و شێوازی ژیانییه‌وه‌ دیاره‌ و هه‌ستی پێده‌كرێت.
پێشتر كریستین و باتینسۆن هه‌میشه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بینران و به‌ یه‌كه‌وه‌ كاتیان به‌سه‌ر ده‌برد، به‌ڵام دوای جیابوونه‌وه‌یان كریستین زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات ئه‌ویش بۆ رزگار بوون له‌و ته‌نیایی و باره‌ ده‌روونییه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی جیابوونه‌وه‌یان دووچاری هاتووه‌.
به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ك ستیوارت له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی بینرا له‌ چێشتخانه‌یه‌كی خواردنی چینی له‌ لۆس ئه‌نجلۆس و دوای نان خواردنیش بۆ ماوه‌ی زیاتر لە كاتژمێرێك به‌یه‌كه‌وه‌ بوون، دیسان دوای چه‌ند رۆژێكی ترله‌ نزیك ماڵی خۆی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی تری بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك خه‌ریكی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ بوون، جگه‌ له‌مه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ خه‌ریكی پیاسه‌ كردنه‌ له‌ نزیك ماڵی خۆیان له‌ ناوچه‌ی لۆس فیلیز له‌ لۆس ئه‌نجلۆس، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ ته‌نیاییه‌كی زۆر به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی كریستینه‌وه‌ دیاره‌ و جیابوونه‌وه‌ی له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌ر ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتیشیدا هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌نیاییه‌ به‌رده‌وام بێت دوور نییە كاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر ته‌واوی ژیانیدا ته‌نانه‌ت له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانیشی.
Top