له 22ی ئه‌م مانگه‌دا كچه گۆرانیبێژی لاو سیلینا گۆمێز ته‌مه‌نی ده‌بێته 21 ساڵ، به‌م بۆنه‌یه‌وه به ماڵپه‌ری (PEOPLE)ی راگه‌یاند كه ئه‌م ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له ساڵانی رابردوو ئاهه‌نگی له دایكبوونی ده‌كاته‌وه. ده‌رباره‌ی پلانه‌كانی تایبه‌ت به‌م ئاهه‌نگه وتی: ئه‌م ساڵ له‌نێو خزم و كه‌سانی خۆمه‌وه ئاهه‌نگه‌كه ده‌كه‌مه‌وه وبڕیار وایه هه‌موویان له‌گه‌ڵ كوڕه مامه‌كان و چه‌ند هاوڕێیەكم له تیكساسه‌وه دێن بۆ لۆس ئه‌نجلۆس، ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نیش سیلینا وتی: ته‌مه‌ن به ژماره‌ی ساڵه‌كان ئه‌ژمار ناكرێت، چونكه من زۆر جار هه‌ست ده‌كه‌م ته‌مه‌نم هێشتا 15 ساڵه. سیلینا زیاتر به ماڵپه‌ڕی (PEOPLE)ی راگه‌یاند ده‌رباره‌ی ژیانی خۆی وتی: هه‌موو شتێك تێده‌په‌ڕێت به باشی وخراپه‌كانییه‌وه، به‌ڵام له كۆتاییدا من له هیچ شتێكی ژیانم په‌شیمان نیم، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو سیلینا به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی جاستین پیپه‌ری كۆنه هاوڕێی و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه و ئاشتبوونه‌وه‌یان نه‌كرد.