لە نێو 140 وڵاتدا كورتەفیلمی دیاری یەكەم دەبێت

لە نێو 140 وڵاتدا كورتەفیلمی دیاری یەكەم دەبێت
سینا محەممەد گەنجێكی كوردی دانیشتووی سلێمانییە، توانی خەڵاتی ئاڵتونی بۆ باشترین كورتەفیلم لە فێستیڤاڵی ئاشتی كرد لە توركیا بەدەست بهێنێت.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ "هەولێر" سینا محەممەد ڕاگەیاند "لە نێو 140 وڵاتدا توانرا كورتەفیلمی كوردی بە نێوی "دیاری" كە فیلمەكەی منە بە پلەی یەكەم دەربچێت و خەڵاتی ئاڵتویم پێ ببەخشرێت،ئەمەش خۆی لە خۆیدا سەركەوتنێكی گرنگە كە كورد ئاستی فیلمسازانی وەها لێبێت ئەو سەركەوتنانە تۆمار بكات."

سەبارەت بە ناوەڕۆكی فیلمەكەی سینا باس لە كچێكی كورد دەكات كە ڕووبەڕووی نەخۆشیی شێرپەنجە بووەتەوە، هاوڕێیە نزیكەكانیش هەوڵیی ئەوە دەدەن كە نەخۆشییەكەی لەبیر ببەنەوە هەمیشە دڵخۆشی بكەن.

سینا محەممەد ئەمە یەكەمین كاری هونەری نییە كە دەیكات بەڵكوو پێشتریش لە كورتەفیلمدا بوونی هەبووە، ئەو گوتی، 5 ساڵ پێش ئێستا كورتەفیلمێكم بە ناوی بەرەو مانگ دەرهێنا كە باسی ژیانی دوو هاورێی خۆم بوو.

سینا خۆشەویستییەكی زۆری بۆ سینەما هەیە وەكوو خۆی گوتی "لە سینەمادا ئەتوانی ئەو جیهانەی كە ئەتەوێ دروستی بكەیت كە خۆت ئەتەوێ، هەروەها سینا هەر لە درێژەی قسەكانیدا ئەوەی ڕوونكردەوە كە لە كارەكانیدا ستایلێكی هەبێت كە چۆن بتوانێت دەنگی ئەو كەسانەی كە لەچینەكانی خوارووی كۆمەڵگادان بگەیەنێت.
Top