سه‌لما : ده‌توانم كه‌ زیاتر له‌ ئێستا جوانتر بم

سه‌لما : ده‌توانم كه‌ زیاتر له‌ ئێستا جوانتر بم
ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی سه‌لما رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن جوانییه‌كی زۆره‌، به‌ڵام هه‌رچه‌ندی تریش جوان بێت ناتوانێت بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ئێستای له‌جوانی ئه‌گه‌ر هه‌وڵی زۆریش بۆ ئه‌وه‌ بدات كه‌ جوانتر بێت.
سه‌لمای ته‌مه‌ن 47 ساڵ له‌ دیمانه‌یه‌كیدا بۆ ژماره‌ی ئه‌م مانگه‌ی گۆڤاری (InStyle) وتی: من ده‌زانم كه‌ خه‌ڵك پێیانوایه‌ من جوانم، به‌ڵام هیچ كاتێك هه‌وڵم نه‌داوه‌ وه‌ك پێویست جوان بم یان هه‌وڵی خۆ جوان كردن بده‌م، سه‌لما زیاتر وتی: ده‌توانم كه‌ زیاتر له‌ ئێستا جوانتر بم ئه‌ویش به‌ ئه‌نجامدانی وه‌رزشی زیاتر و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی شیرینی و خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ توانامدا هه‌یه‌ هه‌وڵی زیاتر بده‌م، به‌ڵام هیچ كاتێك جوانی و خۆ جوان كردن له‌ كاره‌ پێشینه‌كانی من نه‌بووه‌ له‌ ژیان ئه‌گه‌رچی پێموایه‌ گرنگ و پێویستیشه‌.
سه‌لما ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه‌ له‌ ژیاندا كامه‌ران و دڵخۆش نین و له‌ شێوه‌ و رووخساری خۆیان رازی نین و وتی: پێویسته‌ به‌ رووخساری خۆتان رازی بن و ته‌قه‌بولی بكه‌ن و خۆشتان زۆر خۆش بوێ بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌ قسه‌ی كه‌سانی دیكه‌ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئامانجه‌كانتان له‌ ژیان.
Top