ژیانی جاكی شان له‌ شانۆگه‌رییه‌كدا

ژیانی جاكی شان له‌ شانۆگه‌رییه‌كدا
ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی و ئه‌كشنی جیهانی جاكی شان ئاشكرای كرد كه‌ ئێستا خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی شانۆگه‌رییه‌كه‌ له‌سه‌ر ژیانی خۆی كه‌ له‌ كتێبی یاداشته‌كانی(من جاكی شانم) وه‌رگیراوه‌.
كتێبی یاداشته‌كانی(من جاكی شانم) باس له‌ ژیانی جاكی شان ده‌كات له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری هونه‌ری وه‌ك ئه‌كته‌ر و چۆنیه‌تی سه‌ركه‌وتنی و رووكردنی له‌ فیلمی ئه‌كشن و یه‌كێكه‌ له‌و كتێبانه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری فرۆشرا، به‌پێی راپۆرته‌ هه‌واڵه‌كان ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ مۆسیقییه‌ له‌و كتێبه‌ وه‌رگیراوه‌ و باس له‌ قۆناغه‌كانی ژیانی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی و خوێندنی و ناوبانگ ده‌ركردنی ده‌كات له‌ رێگای مۆسیقاوه.
جاكی شان كه‌ پارساڵ رایگه‌یاند چیتر له‌ فیلمی ئه‌كشندا به‌شداری ناكات، به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه‌ به‌دوای ده‌رهێنه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ شانۆگه‌رییه‌كه‌ی و ئێستا‌ خه‌ریكی تۆمار كردنی ده‌نگی خۆیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی چیرۆكه‌كه‌ بخوێنێته‌وه‌ و شانۆگه‌رییه‌كه‌ زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ژیانی منداڵی و لاوێتی ده‌دات و هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ رزگار بوون له‌ كاریگه‌ری هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی برۆس لی، جاكی شان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ ئێستا خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ نووسینه‌وه‌ی به‌شێكی دیكه‌ی یاداشته‌كانی به‌ناوی (هێشتا جاكی شانم) و باس له‌و گۆڕانكاریيانه‌ ده‌كات كه‌ به‌دوای ژیانیدا هاتووه‌ له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی تاكو ئێستا.
Top