لە چاخانەیەکدا یادی حەسەن زیرەک دەکرێتەوە

لە چاخانەیەکدا یادی حەسەن زیرەک دەکرێتەوە
سەرەڕای ئەوەی سبەی یادی کۆچی دواییەتی، بەڵام وابڕیارە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە چایخانەی مەڵکەندی، یادی کۆچکردنی 41 ساڵەی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک، بکرێتەوە.

سەرۆکی تیپی هونەری میللی سلێمانی، جەزای ساز، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند "ماوەی چەند ساڵێکە لە یادی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک، لە لایەن چایخانەی مەڵکەندییەوە یادی ئەو هونەرمەندە دەکرێتەوە".

گوتیشی "ئەمساڵیش بە هاوکاری ئێمە و چەند هونەرمەند و موزیکژەنێک، یادێکی شایستەی ئەو گۆرانیبێژە ناسراوەی کورد لە بەردەم چایخانەکەدا دەکەینەوە، تێیدا چەندین گۆرانیی ئەو گۆرانیبێژە لەلایەن ژمارەیەک گۆرانیبێژەوە پێشکەش دەکرێن".
Top