ئه‌نجلینا جولى گه‌شته لاى په‌نابه‌رانى سوریا له سنورى ئوردن
جولى نێرده‌ى تایبه‌تى ده‌سته‌ى باڵاى كاروبارى په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له گه‌شتێكى تازه‌دا سه‌ردانى په‌نابه‌رانى سوریاى كرد له خاڵى سنورى نێوان سوریا و ئوردن ، وه ناوبراو له لێدوانێكدا وتى" له سوریا خراپترین ئهزمهى مرۆڤى هه‌یه له سه‌ده‌ى 21 دا .
له لێدوانێكى فه‌رمیدا ده‌سته‌ى كاروبارى په‌نابه‌ران له‌سه‌ر زارى ئه‌نجلینا جولى بڵاوكرده‌وه ، كه له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنى ئه‌م ساڵ ، مه‌زه‌نده ده‌كرێت نیوه‌ى دانیشتوانانى سوریا ، كه ده‌كاته 10 ملیۆن سورى ئاواره‌ى ولاتانى جیهان ببن ، هه‌روه‌ها جولى له‌م گه‌شته‌یدا گوێی له كێشه‌و گیروگرفته‌كان و چیرۆكى هاتنى ئاواره‌كانى گرت بۆ گه‌یشتنیان به سنورى ئوردن ، وه چۆن له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئوردنه‌وه پێشوازیان لێده‌كرێت .