ئه‌نجلینا جولى گه‌شته‌ لاى په‌نابه‌رانى سوریا له‌ سنورى ئوردن

ئه‌نجلینا جولى گه‌شته‌ لاى په‌نابه‌رانى سوریا له‌ سنورى ئوردن
خانمه‌ ئه‌كته‌رى جیهانى ئه‌نجلینا جولى ، پاش ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى بڕینى مه‌مكه‌كانى جارێكى تر گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانى پێشووى .

جولى نێرده‌ى تایبه‌تى ده‌سته‌ى باڵاى كاروبارى په‌نابه‌ران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ گه‌شتێكى تازه‌دا سه‌ردانى په‌نابه‌رانى سوریاى كرد له‌ خاڵى سنورى نێوان سوریا و ئوردن ، وه‌ ناوبراو له‌ لێدوانێكدا وتى" له‌ سوریا خراپترین ئه‌زمه‌ى مرۆڤى هه‌یه‌ له‌ سه‌ده‌ى 21 دا .

له‌ لێدوانێكى فه‌رمیدا ده‌سته‌ى كاروبارى په‌نابه‌ران له‌سه‌ر زارى ئه‌نجلینا جولى بڵاوكرده‌وه‌ ، كه‌ له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنى ئه‌م ساڵ ، مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت نیوه‌ى دانیشتوانانى سوریا ، كه‌ ده‌كاته‌ 10 ملیۆن سورى ئاواره‌ى ولاتانى جیهان ببن ، هه‌روه‌ها جولى له‌م گه‌شته‌یدا گوێی له‌ كێشه‌و گیروگرفته‌كان و چیرۆكى هاتنى ئاواره‌كانى گرت بۆ گه‌یشتنیان به‌ سنورى ئوردن ، وه‌ چۆن له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئوردنه‌وه‌ پێشوازیان لێده‌كرێت .
Top