دیاناحەداد: به‌م زووانه روو له بیزنس ده‌كه‌م
ده‌رباره‌ی رووكردنه بواری بیزنس دیانا وتی: من به سروشتی خۆم حه‌ز له كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری و بۆن ده‌كه‌م و شاره‌زاییه‌كی باشم لێی هه‌یه، بۆیه بیرم له‌وه كرده‌وه كه بۆچی ئه‌م كاره نه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سوود له شاره‌زایی خۆم وه‌ربگرم و ده‌ست به بیزنس بكه‌م چونكه ئه‌مه سوودی بۆ من و كچه‌كانیشم هه‌یه.
دیانا ده‌رباره‌ی كچه‌كانیشی ده‌ڵێت: گرنگترین شت به لای منه‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌ها ئاینییه‌كان له ناخی كچه‌كانمدا بڕوێنم، بۆیه مامۆستایه‌كی تایبه‌تم بۆیان دابینكردووه بۆ ئه‌وه‌ی فێری قورئان خوێندنیان بكات و چاودێرییه‌كی زۆریشیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چۆنن و چ پێشكه‌وتنێكیان به ده‌ستهێنا‌وه له بواری ئایینی، چونكه به‌ها ئایینیه‌كان وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن لە هه‌نگاوه‌كانیان له ژیان به‌هێزتر بن و له هه‌موو جۆره لادانێكیان ده‌پارێزن به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی هاوشێوه‌ی ئێمه كه ره‌گوڕیشه‌یه‌كی به هێزی هه‌یه.