سوڵتانە هویام تووشی نەخۆشی دەروونی بووە

سوڵتانە هویام تووشی نەخۆشی دەروونی بووە
لە ناكاو و بێ ئاگادار كردنەوەی دەرهێنەر و بەهەمهێنەر زنجیرە درامای توركی (حریم السلطان) مەریەم ئۆزرلی كە رۆڵی سوڵتانە هویام دەبینێ، توركیای جێهێشت و رووی لە ئەڵمانیا كرد لەو كاتەی كە وێنەگرتنی بەشی سێیەمی زنجیرەكە تەنیا سێ ئەڵقەی ماوە.
لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستەدا كۆمپانیای بەرهەمهێنەری زنجیرەكە هەڵمەتێكی دژی (سوڵتانە هویام) دەستپێكرد بەهۆی وازهێنانی و دووركەوتنەوەی لە تەواوكردنی وێنەگرتنی زنجیرەكە بێ ئەوەی هۆكارێكی ئاشكرای هەبێت بۆ ئەم كارە، تەنانەت مۆبایلەكەی خۆیشی داخستبوو و كەسیشی ئاگادار نەكردبۆوە بەوەی دەچێتە ئەڵمانیا، بەڵام جان ئالتاشی دەستگیرانی و باوكی دووپاتیان كردەوە كە هویام دووچاری فشارێكی دەروونی و جەستەیی زۆر بۆتەوە، بۆیە رووی لە ئەڵمانیا كردووە بۆ چارەسەركردنی و كاتی هاتنەوەشی بۆ توركیا دیار نەكردووە، ئالتاش ئەوەشی رەتكردەوە كە بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ بەرهەمهێنەری لەسەر كرێیەكەی توركیای جێهێشتبێت و راشیگەیاند كە مەریەم بەهیچ شێوەیەك كەسێكی ماددی نییە.
Top