ڤیكتۆریا: دووبارە گۆرانی ناڵێمەوە

ڤیكتۆریا: دووبارە گۆرانی ناڵێمەوە
گۆڤاری (Icon)ی ئەڵمانی ئاشكرای كرد كە ڤیكتۆریا بێكهامی هاوسەری دیڤید بێكهام و ئەستێرەی پێشووی تیپە سپایس گێرلزی بەریتانی بە نیاز نییە جارێكی دیكە گۆرانی بڵێت و بەشێوەیەكی پیشەگەرانە بچێتە سەر تەختی شانۆ.
ئەم بڕیارەی ڤیكتۆریا دوای گەشتێكی هونەری هات كە بۆ چەند وڵاتێكی ئەنجامدا و تێیدا هەوڵیدا دووبارە گرووپەكە كۆ بكاتەوە دوای ئەوەی چەند گرفت و ئاڵۆزییەك لە نێوانیاندا روویدابوو، هەروەها رەنگە هۆكاری تایبەتیشی هەبێت ئەویش بە بوونی چەند گرفتێك لەگەڵ یەكێك لە ئەندامەكانی تیپەكە، پێشتریش ڤیكتۆریا رایگەیاندبوو كە چیتر بەشێوەیەكی ئاشكرا گۆرانی ناڵێت و تەنیا لە ماڵەوە بۆ منداڵەكانی گۆرانی دەڵێت، چونكە منداڵەكانی حەز دەكەن گوێ لە دایكیان بگرن كاتێك گۆرانی دەڵێت تەنانەت ڤیكتۆریا هانیشیان دەدات بۆ گۆرانی گوتن. بەڵام چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە ڤیكتۆریا رایانگەیاند دوای وازهێنانی دێڤید بێكهامی هاوسەری لە یاری تۆپی پێ، ڤیكتۆریا بیر لەوە دەكاتەوە هەموو كاتی خۆی بۆ پەروەردەكردنی منداڵەكانی بەسەر بەرێت و گرنگی زیاتریش بە هاوسەرەكەی بدات.
Top