كاتی و جۆن ئاشتبوونەوە

كاتی و جۆن ئاشتبوونەوە
دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك پێوەندی نێوان هەردوو گۆرانیبێژ كاتی بیری و جۆن مایۆری هاوڕێی تێكچوو و لێك جیابوونەوە، بەپێی چەند سەرچاوەیەك ئێستا خەریكە ئاشت دەبنەوە.
گۆڤاری (US Magazine) لەم بارەیەوە رایگەیاند كە بیری چەند هاوڕێیەكی خۆی بانگهێشت كرد بۆ نان خواردن له ماڵی خۆی لە‌ ویلایەتی كالیفۆرنیا یەكێك لەوانەی كە بانگهێشت كرابوو جۆن مایۆر بوو، لەو دانیشتنەدا مایۆر و كاتی بۆ ماوەیەكی زۆر قسەیان كرد تەنانەت بۆ ماوەیەكی زۆریش بە یەكەوە بە تەنیا قسەیان كرد، بۆیە زۆر لە ئامادەبووانیان ئەم گفتوگۆیەی نێوانیان بە ئاماژەیەك بۆ چاك بوونەوەی پێوەندی نێوانیان وەسف كرد.
یەكەم دەركەوتنی ئاشكرای كاتی و جۆن بۆ بەر لە چەند ساڵێك دەگەڕێتەوە، ئەو كات پێوەندی نێوانیان بە پێوەندییەكی مرۆڤایەتی وەسف كرد، چونكە هەردووكیان لەسەر سروشتی خۆیان بوون، هەرچەندە پێوەندییان زۆر بە هێز بوو، بەڵام زۆری نەخایەند و هۆكاری سەرەكی جیابوونەوەشیان ئەوە بوو كە هەردووكیان زۆر سەرقاڵ بوون بە كارە تایبەتییەكانی خۆیانەوە و ئامادە نەبوون واز لە كاری خۆیان بهێنن یان كەمی بكەنەوە لەپێناو یەكتری.
Top