پەرواز حوسێن ماڵئاوایی کرد
هەرچەندە هاندەرێکی ئێجگار زۆر لەدەرەوەو لە ناوەوەی کوردستان دەنگیان پێ دابوو بەڵام بە هۆی هەستیاری قۆناخەکەوە نەیتوانی بگات بە قۆناخی دواتر .
هەروەک چۆن هونەرمەند گۆرانی هاوسەری ،بە رووداوی راگەیاندبوو کە دورنیە بە هۆی بەهێزی رکابەرەکانی و زۆری هاوڵاتیان لە جیهانی عەرەبی پەرواز چانسی کەممە و ئاساییە دووربخرێتەوە .
لەگەڵ ئەوەشدا هاندەرانی پەرواز و گوێگرانی خۆشحاڵن بەو خزمەتەی کە پەرواز لەم ماوە کورتەدا بە هونەری کوردی کردوە و هیوادارن لە گۆرانی گوتن بەردەوام بێت.
رووداو