كەسێك خۆی دەكات بە ئەحلام
كەسێك كە تاوەكو ئێستا ناوی ئاشكرا نەكراوە، نەشتەگەری بۆ خۆی كردوە، تاوەكو سیمای وەكو ئەحلامی لێبێت، بۆ ئەمەشیان سەركەوتنی بەدەست هێناوە و توانیویەتی سیمای خۆی نزیكبكاتەوە لە ئەحلام و ئەمەیش ئەحلام توڕە دەكات.
وێنەی ئەو كەسە لە زۆرێك لە رۆژنامە و گۆڤار و سایتەكاندا بڵاوكراوەتەوە و لە مانشێتیشدا نووسیویانە، كێ دەزانێت كامە وێنە ئەحلامی راستەقینەیە.
لە وەڵامی ئەم وێنەیەدا ئەحلام دەڵێت: "بەڕاستی ئەم وێنەیە نیگەرانی كردووم، چونكە ئەو كەسە بە من ناكات و زۆر ناشرینە، من كەی سیمام وایە تا رۆژنامەكان بنووسن ئەمە لە ئەحلام دەچێت، داواكارم هیچی دیكە ئەم وینەیە بڵاونەكەنەوە."
ئەوەی جێگەی ئاماژە لە چەند سایتێكدا بڵاوكراوەتەوە، كە ئەحلام سەردانی كوردستان دەكات، لەگەڵ كچە كوردی بەشداربووی ئەرەب ئایدل پەرواز حوسێن سوپڕایزی پێیە.
هەولێر