كاسرین هیگڵ ژیانی گوندی پێخۆشتره
كاسرین كه له‌گه‌ڵ جۆش كیلی هاوسه‌ری و دوو منداڵه‌كه‌ی رووی له گوندێكی ویلایه‌تی یۆتا كردووه، رایگه‌یاند: ژیانی گوند تام و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندان كه دوورن له راگه‌یاندن و كامێراكانی وێنه‌گران و ئازاده له‌وه‌ی چی ده‌كات و چۆن ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی ترسی له ئابروو بردن یان گرته‌ی ڤیدیۆیی و فۆتۆی وێنه‌گران هه‌بێت.
هیگل به گۆڤاری (LOOK) ی راگه‌یاند كه ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته نێو چه‌ند چیایه‌كی به‌رزی جوان و سه‌رنجڕاكێش و زۆریش خۆشحاڵه به‌و ژیانه‌ی ئێستای و پێوه‌ندییه‌كی زۆر به‌تینی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی هه‌یه و به‌رده‌وام له گه‌شتدان و كاتێكی رۆمانسی به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له هه‌موویش گرنگتر ئه‌و شێوازه نوێیه‌ی ژیان به‌شێكه له‌و به‌رنامه‌ی كه بۆ منداڵه‌كانی دایناوه بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه پێ بگه‌ن.