بۆ پاڵپشتی پەرواز.. عیماد ئەحمەد چووە ناو ستۆدیۆی ئەرەب ئایدڵ
پەرواز حسێن یەكەم كوردە كە توانی بێتی بەشداری بەرنامەیەكی عەرەبی بكاتو بتوانێت سەركەوتنێكی گەورە بە دەست بهێنێتو تائێستاش بەردەوامبێت.
بۆیە ئەمشەو بەشداریكردنی عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەت، پاڵپشتیو پشتیوانیەكی بەهێز بوو بۆ ئەو بەشداربووە كوردە لە بەرنامەیەكی عەرەبی دا.
لەدوای بەشداری كردنی لە بەرنامەی ئەرەب ئایدڵ ی كەناڵی MBC، پەرواز بووەتە یەكێك لە ناوە دیارەكانو زۆرترین مشتومڕی لەسەر دروست بوزە بەهۆی ئەوەی كە تاكە دەنگە لەناو بەرنامەكەدا بە زمانی جیاواز لە عەرەبی گۆرانی دەچڕێت.
پەرواز حسێن كچە گورانیبێژی كورد كە ئێستا بە هۆی بەشداریكردنی لە بەرنامەی ئەرەب ئایدیال ی كەناڵی MBC كە شەوانی هەینی پەخش دەكرێت توانی ناوبانگێكی جیهانی بەدەست بینێت.
بەشداریكردنی پەرواز دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناو، زۆربەی نوسەرە عەرەبەكانیش بەشداریكردنی پەرواز بە كارێكی باش دەزانن.
بۆ دەنگدانو پشتگیریكردن لە پەرواز حسێن نامەیەك بنێرە بۆ:
ئاسیا سێڵ: 2390
كۆڕەك تلیكۆم: 2188
زەین: 8806
ژمارە 6 تیادا بنوسەو لە بەرنامەی بەناوبانگی ئەرەب ئایدڵ دەنگ بدە بە كچەكوردی دەنگ خۆش "پەرواز حسێن"
PUKmedia تایبەت