بۆچی ئه‌لیسـا خه‌وی دێ؟

بۆچی ئه‌لیسـا خه‌وی دێ؟
كچه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی ئه‌لیسا یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌ری به‌رنامه‌ی (X-Factor) شان به‌ شانی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان وائیل كفوری و كارۆل سه‌ماحه‌ و حوسێن ئه‌لجسمی و رۆژانه‌ كاتێكی زۆر به‌ وێنه‌گرتنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌سه‌ر ده‌ربه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان زۆر ماندوو ده‌بن له‌ وێنه‌گرتنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ و به‌رده‌وام بوونیان له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی به‌رنامه‌كه‌، به‌ڵام له‌ جه‌ماوه‌ری خۆیشیان دانه‌بڕاون به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه‌ زۆر سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری ئه‌لیسای راكێشابوو له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی بووی هه‌ست ده‌كه‌م پێویستم به‌ نووستن هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌ زۆر ماندوو ده‌بین له‌ هه‌مان رۆژیش به‌ به‌شداربووانه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌بین كه‌ هه‌ندێك جار ئاگامان له‌ ماندووبوونی خۆمان نابێت، بۆیه‌ له‌وه‌ته‌ی بوومه‌ته‌ ئه‌ندام له‌ لێژنه‌ی دادوه‌ری به‌رنامه‌كه‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ جاران قاوه‌ ده‌خۆمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌سه‌ر كه‌م خه‌وییه‌كه‌مدا زاڵ بم.
Top