خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی دیانا حه‌داد رایگه‌یاند كه وه‌ك منداڵانی دیكه ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌رزه‌كاری نه‌بینیوه، چونكه هه‌ر له ته‌مه‌نێكی زوودا چووه نێو بواری هونه‌رییه‌وه و له 18ساڵیدا شووی كرد دیانا حه‌داد ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه قۆناغی ته‌ڵاقدانی تێپه‌ڕاندووه، چونكه به ره‌زامه‌نديی خۆی و سوهێل عه‌بدولی هاوسه‌ری جیابوونه‌ته‌وه، دیانا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه پێویستی زۆری به پیاوێك هه‌یه له ژیانیدا، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه كه كه‌سێكی دیكه له‌م ماوه‌یه‌دا بوونی هه‌بێت له ژیانیدا و هه‌موو توانا و گرنگی خۆی خستۆته سه‌ر كار و په‌روه‌رده كردنی هه‌ردوو كچه‌كه‌ی سۆفیا و میرا. دیانا حه‌داد ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری هونه‌ری گوتی: هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك كه‌سێك هه‌یه كه ڕۆڵی هه‌بووبێت له ده‌ركه‌وتن و ناسینی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه، هۆكاری ده‌ركه‌وتنی منیش ئاوازدانەر‌ێك بوو كه گۆرانی (ساكن)ی بۆ ئاماده كردم و ئه‌م گۆرانییه سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێنا و له رێگای ئه‌و گۆرانییه‌وه جه‌ماوه‌ر زیاتر منی ناسی و تا ئێستاش ئه‌و گۆرانییه به زیندوویی ماوه‌ته‌وه و له هه‌موو ئاهه‌نگه‌كاندا جه‌ماوه‌ر داوای ئه‌م گۆرانییه ده‌كه‌ن.