هالیبیری ده‌بێته‌ په‌ند بۆ كیم

هالیبیری ده‌بێته‌ په‌ند بۆ كیم
له‌ هه‌ڵسوكه‌وتێكی دیكه‌ی سه‌یردا، كیم كارداشیان ئه‌ستێره‌ی جیهانی به‌راوردێكی نادروستی خۆی كرد له‌گه‌ڵ هالی بیری ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی جیهانی، چونكه‌ له‌رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ هالی و كیم زۆر جیاوازن ئه‌مه‌ش به‌پێی پلانێكی به‌رده‌وامی بیری بووه‌.
كارداشیان رازی بووه‌ به‌وه‌ی وێنه‌ی به‌ بكینی بگیرێت و له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاری us Weekly بڵاوبكرێته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ نیشانه‌كانی دووگیانیی پێوه‌ دیاره‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ كارداشیان به‌ شانازییه‌وه‌ وتی: ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای جه‌سته‌م نیگه‌رانم ناكات و زۆریش پێی رازیم، له‌ هه‌مان كاتدا وێنه‌گران چه‌ند وێنه‌یه‌كی هالی بیرییان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش دووگیانە‌، كاتێك له‌ ماركێتێك زۆر به‌ ئاسایی پیاسه‌ی خۆی ده‌كات و جلوبه‌رگیشی زۆر ئاسایین ته‌نانه‌ت هه‌ستیشی پێ نه‌ده‌كرا.
هه‌وادار و لایه‌نگرانی بیری ئه‌مه‌یان قۆزته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ستایشی بكه‌ن له‌ هه‌مان كاتدا گاڵته‌یان به‌ كیم ده‌كرد كه‌ به‌ بكینی وێنه‌ی گرتووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ش و جه‌سته‌ی زۆر ناشیرین و ناڕێك بوو و ئه‌مه‌یان به‌ په‌ندێك زانی بۆ كیم كه‌ پێویسته‌ سوودی لێ وه‌ربگرێت له‌ ژیانی خۆیدا.
Top