شاكیرا: ژیان له‌گه‌ڵ پیكێ له‌ The Voice گرنگتره‌

شاكیرا: ژیان له‌گه‌ڵ پیكێ له‌ The Voice گرنگتره‌
گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی شاكیرا رایگه‌یاند كه‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ جیرارد پیكێی هاوڕێی بێ سنووره‌، هه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش وایكرد كه‌ به‌رده‌وام به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی The Voice ره‌ت بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زۆرترین كات له‌گه‌ڵی به‌سه‌ر به‌رێت.
شاكیرا له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نه‌بووه‌ پیكێ به‌ ته‌نیا بمێنێته‌وه،‌ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له‌م به‌رنامه‌یه‌، شاكیرا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ زیاتر وتی: رازی نه‌بووم به‌شداری بكه‌م له‌ به‌رنامه‌كه‌ و له‌ لۆس ئه‌نجلۆس بژیم بۆ ئه‌وه‌ی پیكێ به‌ ته‌نیا نه‌مێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ دوای خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌ڕا بۆیه‌ نایه‌وێ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی دۆزیویه‌تیەوه‌ له‌ ده‌ستی بدات و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یپارێزێت.
Top