جه‌ماوه‌ر رقی له‌ جنیڤه‌ر و جاستینه‌

جه‌ماوه‌ر رقی له‌ جنیڤه‌ر و جاستینه‌
چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی هونه‌ری لیستێكیان بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ رقیان لێیانه‌ و خۆشیان ناوێن له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، هه‌رچه‌نده‌ به‌رده‌وام له‌ میدیاكانی جیهان باسیان ده‌كرێت و به‌ ملیۆنان هه‌واداریان هه‌یه‌.
لیسته‌كه‌ بۆ زۆر كه‌س مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، چونكه‌ ناوی هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندی تێدا بوو كه‌ پاڵه‌وانی فیلمه‌ جیهانییه‌كانن بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ و فیلمه‌كانیان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، له‌وانه‌ كریستین ستیوارت پاڵه‌وانی فیلمی (توایلایت) كه‌ له‌ ساڵانی دواییدا هه‌میشه‌ ناوی له‌سه‌ر زاری هه‌واداران و كه‌سانی په‌یوه‌نددار به‌ سینه‌ما بووه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌و فیلمانه‌ی كه‌ داهاتی زۆریان هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها له‌و لیسته‌ ناوی جنیڤه‌ر لۆپێزیش هاتووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاهه‌نگ ساز ده‌كات و گه‌شتی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌دات و گه‌شته‌كانیشی له‌رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو بوون، كیم كارداشیان كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ژیانی تایبه‌تی و هونه‌رییه‌وه‌ و به‌تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا دوای شووكردنی و جیابوونه‌وه‌ی و دووباره‌ شووكردنه‌وه‌ی و دووگیانی و كه‌تنه‌ جیاجیاكانی باسی رۆژنامه‌ و گۆڤار و ته‌له‌فزیۆنه‌كان بووه‌ ئه‌ویش ناوی له‌ لیسته‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ لیسته‌كه‌دا ناوی جاستین پیپه‌ری كه‌نه‌دی هاتووه‌ كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتووترین و به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژی لاو داده‌نرێت ئه‌مه‌ش دیسان جۆرێك له‌ سه‌رسوڕمانی دروستكرد، له‌ پاڵ ئه‌مانه‌ ئان هاساوایش كه‌ هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ره‌ ناوی له‌ لیسته‌كه‌دایه‌.
Top