سبیلبیرگ ئه‌م جاره‌یان كریس كایل زیندوو ده‌كاته‌وه‌

سبیلبیرگ ئه‌م جاره‌یان كریس كایل زیندوو ده‌كاته‌وه‌
بڕیار وایه‌ فیلمی داهاتووی ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مریكی ستیڤن سبیلیرگ له‌سه‌ر ژیانی كریس كایل بت كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناودارترین نیشان‌شكێنه‌كان له‌ مێژووی ئه‌مریكا و هونه‌رمه‌ند برادلی كوپه‌ری ڕۆڵی پاڵه‌وانییه‌تی تێدا ببینێت.
رۆژنامه‌ی (هۆلیۆد ریپۆرته‌ر)ی ئه‌مریكی له‌م باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ی سبیلبرگ له‌ ژیانی ئه‌م نیشانشكێنه‌ كه‌ به‌ناوبانگترین نیشان شكێنه‌ له‌ مێژووی سه‌ربازی ئه‌مریكا، ئه‌م فیلمه‌ كه‌ جایسۆن هایل ده‌قه‌كه‌ی نووسیوه‌ته‌وه‌، برادلی كوپه‌ر كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ڕۆڵی پاڵه‌وانیش ده‌بینێت و پێشبینی ده‌كرێت له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌ست به‌ وێنه‌گرتنیبكرێت له‌م فیلمه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ چۆن باوكی كایل فێره‌ نیشانه‌ شكاندنی كردووه‌ هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 8 ساڵیدا تا رۆژی كوشتنی له‌سه‌رده‌ستی یه‌كێك له‌ هاوڕێكانی.
Top