له هه‌ولێر كۆنسێرتێكی موزیكی پێشكه‌ش ده‌كرێت
ئه‌م كۆنسێرته موزیكییه له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی رۆشنبیری و هونه‌ری كۆیه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی موزیكی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شه‌هید جه‌عفه‌ر له كۆیه، ساز ده‌كرێت.
له كۆنسێرته‌كه‌دا چه‌ندین به‌رهه‌می موزیكی كوردی و بیانی پێشكه‌ش به هه‌وادارانی موزیك ده‌كرێن.
ئه‌م چالاكییه هونه‌رییه، كاتژمێر 5ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له هۆڵی میدیا له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.