دوو شانۆنامه‌ی شه‌هرام كه‌ره‌می، به‌ شێوه‌ی كتێب بڵاوده‌كرێته‌وه‌

دوو شانۆنامه‌ی شه‌هرام كه‌ره‌می، به‌ شێوه‌ی كتێب بڵاوده‌كرێته‌وه‌
دوو شانۆنامه‌ی شانۆكار شه‌هرام كه‌ره‌می، به‌ شێوه‌ی كتێب له‌ لایه‌ن ده‌زگای نه‌شر ئه‌فزا له‌ ئێران بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌م دوو شانۆنامه‌یه‌ به‌ ناوه‌كانی "پوتین های عمو بابا" واته‌ "چه‌كمه‌كانی مامی باوكم" و "روایت ساده‌ از زندگی روزمره‌" واته‌ "گێڕانه‌وه‌ی ئاسایی له‌ ژیانی رۆژانه‌" كه‌ له‌مساڵدا نووسیوییه‌تی به‌ شێوه‌ی كتێب له‌ لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌شر ئه‌فزا له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

شانۆنامه‌ی "گێڕانه‌وه‌ی ئاسایی له‌ ژیانی رۆژانه‌" به‌ ناوه‌رۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی، حه‌وت شانۆنامه‌ی كورت و پێكه‌وه‌ گرێدراوی له‌ خۆگرتووه‌ كه‌ هاوینی ساڵی 2012 و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی شانۆنامه‌خوێنی ماڵی شانۆی ئێران له‌ ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران له‌ شاری تاران خوێندرایه‌وه‌.

شانۆنامه‌ی "چه‌كمه‌كانی مامی باوكم" له‌ ده‌رهێنانی شه‌هرام كه‌ره‌می له‌ دووه‌مین مانگی ئه‌مساڵدا له‌ به‌شی پێشبڕكێی 31ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی فه‌جر له‌ شاری تاران نمایشكرا.

شه‌هرام كه‌ره‌می پێشتر چه‌ندین شانۆنامه‌ی به‌ شێوه‌ی كتێب بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌وانه‌: "دیوار"، "لتفا با مرگ من موافقت كنید" واته‌ "بێزه‌حمه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مردنی من بده‌ن"، "بلوتهای تلخ" واته‌ "به‌ڕووه‌ تاڵه‌كان"، "اتوبان سكوت" واته‌ "ئوتووبانی بێده‌نگی"، "كفتران كوچه‌ كاج" واته‌ "كوتره‌كانی گه‌ڕه‌كی كاج"، "شمردن ستاره‌های شب" واته‌ "بژاردنی ئه‌ستێره‌كانی شه‌و"، "در بیداری" واته‌ "له‌ بێداریدا"، "خانه‌ خورشید" واته‌ "ماڵی هه‌تاو"، "شب تار كاه‌گل نشینان" واته‌ "شه‌وی ره‌شی دانیشتووانی كه‌لاوه‌"، "غریبه‌های همیشگی" واته‌ "غه‌ریبه‌كان هه‌میشه‌یی" و چه‌ندین كتێبی دیكه‌.
Top