هایلی پروپاگەندە بۆ (ئۆتۆمبیلەكان) دەكات
ستاینفیلدی تەمەن 15 ساڵ كە رۆڵی لە فیلمەكەدا هەیە، پروپاگەندی بۆ دەكرد، بەڵام نا شارەزایی پێوە دیار بوو هەرچەندە زۆربەی ئەو ئەكتەرە بەناوبانگانەی كە ئامادە بوون ستایشی ستاینفیلدیان كرد و هیوای ئەوەیان خواست كە بتوانێت بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت بۆ ئەوەی پاشەرۆژدا بتوانێت رۆڵی گەورەتر بگێڕێت، تەنانەت هەندێك لە ئەكتەرەكان پێشبینییان كرد لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا ببێتە بە ئەستێرەی یەكەمی هۆڵیۆد.