راغب عەلامە:من لە شاكیرا بەنـاوبانگترم

راغب عەلامە:من لە شاكیرا بەنـاوبانگترم
ئەستێرەی لوبنانی راغب عەلامە ئەوەی رەتكردەوە كە هەوڵی دابێت دەنگی بگاتە شاكیرا بۆ ئەوەی گۆرانی دیۆتۆ بەیەكەوە بڵێن، بەڵكو شاكیرا پێوەندی بە بەڕێوەبەری كارەكانی كردووە و بیرۆكەی گۆرانییەكی دیۆتۆی پێشكەش كردووە. راغب وتی شاكیرا دەیەوێت لە وڵاتە عەرەبییەكان جەماوەری زیاتر بێت، بۆیە دەیەوێت گۆرانی لەگەڵ منش بڵێت. لەماوەی رابردوو زۆربەی رۆژنامە عەرەبییەكان ئەوەیان بڵاو كردەوە كە راغب عەلامە داوای لە شاكیرا كردووە گۆرانییەك بەیەكەوە بڵێن، بەڵام شاكیرا رەتی كردەوە بەو پێیەی ئەو كارە هیچ سوودی نییە بۆ زیاتر بوونی رێژەی جەماوەری و ئەو لە هەموو دنیا جەماوەری خۆی هەیە. لەلایەكی دیكەوە دوای ئەوەی راغب وتی من لە شاكیرا ناودارترم هێرشی توندی كرایە سەر تەنانەت لە رۆژنامەكانی وڵاتەكەشی بەو پێیەی ئێستا راغب عەلامە وەك جاران نییە و بە هیچ شێوەیەك بەراورد ناكرێت لەگەڵ شاكیرا لەبەر ئەوەی شاكیرا جیهانییە و راغب تەنیا لە وڵاتە عەرەبیەكان ناسراوە.
Top