شوان شێخانی بۆ گوڵان: زیاد ئه‌سعه‌د له كوردستان دیارده‌یه‌كه و زه‌كه‌ریاش له لوتكه‌یه و كه‌س ناتوانێت ته‌قلیدی بكاته‌وه
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كدا هونه‌رمه‌ند شوان شێخانی به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه.
*ئه‌و كاته‌ى كوردستانت به‌جێهێشت له رِووى هونه‌رییه‌وه له لوتكه‌دا بووى، كه رِۆیشتى ده‌نگت نه‌ما، هۆكارى ئه‌مه چى بوو؟
- له هۆڵه‌ندا پێویست بوو پێنج ساڵ بخوێنم، جگه له‌مه‌ش دوو ساڵى خایاند تاكو گه‌یشتمه هۆڵه‌ندا، پێنج ساڵ ته‌نها بایه‌خم به خوێندن دا و زۆر هه‌وڵم دا بۆ ئه‌وه‌ى به‌باشى فێرى زمانى هۆڵه‌ندى ببم، زۆر خۆم ماندوو كرد تا به‌ته‌واوى زمانه‌كه فێربووم، له‌وىَ خه‌ونم به هۆڵه‌ندى ده‌بینى، زۆر ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵیان هه‌بوو ئه‌وان زۆر باش بوون، نازانم ته‌نها ئه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رم وه‌ها بوون یان كۆمه‌ڵگاكه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌و شێوه‌یه‌ن. خوێندنم ته‌واو كرد و زمانه‌كه و نووسین به هۆڵه‌ندى زۆر ئاسان بوو لاى من. كارێكم پىَ سپێردرا له‌خولێكى هه‌شت مانگى به‌شداریم كرد كاره‌كه زۆر باش بوو نه‌م ده‌توانى وازى لىَ بهێنم.
*كه‌سى هونه‌رمه‌ند له‌هه‌ر شوێنێك بێت حه‌ز و ئاره‌زووى بۆ هونه‌ره‌كه‌ى هانى ده‌دات كارى بۆ بكات، ئه‌و كاته هونه‌ر چ بۆشایه‌كى له‌ژیانى تۆ درووست كرد؟
- بۆشاییه‌كى زۆر گه‌وره‌بوو، به‌رِاستى ئه‌وه‌نده‌ى بیرم لاى هونه‌ر بوو ئه‌وه‌نده بیرم لاى كوردستان نه‌بوو، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى چووبوونه ده‌ره‌وه زۆربه‌یان له‌سوید نیشته‌جىَ بوون، ئه‌وان له‌سوید گروپێكى زۆرباشیان پێكهێنا، ئه‌وانه هاوكارى یه‌كتریان ده‌كرد و یارمه‌تیده‌رى یه‌كتر بوون، كه‌سانێكى زۆر كه‌م له‌هۆڵه‌ندا بوون، كه‌سانێكى لىَ بوو وه‌ك من له‌به‌ر كارى تر بوارى ئه‌وه‌یان نه‌بوو كارى هونه‌رى بكه‌ن. به‌لاَم له‌و كاته‌شدا هه‌موو شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌یه‌ك ده‌چووم بۆ كۆنسێرتى هونه‌رمه‌ندانى هۆڵه‌ندى یان ولاَتانى رۆژئاوایى تر، كامكاران و عه‌زیزى شارۆخى و زۆرى تر ئاماده‌ى هه‌موویان ده‌بووم. نه‌ك بۆ گۆرانى گوتن به‌ڵكو وه‌ك حه‌زێكى خۆم بۆ هونه‌ر ته‌نانه‌ت بۆ سه‌یركردنى شانۆكانیش ده‌چووم.
*ئه‌و كاته وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى كورد بارودۆخه‌كه رِێگاى پێداى تینوێتى خۆت به‌هونه‌رى هۆڵه‌ندى بشكێنى؟
- به‌ڵىَ توانیم به هونه‌رى هۆڵه‌ندى ئه‌و تینیوتییه بشكێنم، سیدى نه‌ما نه‌ى كرِم هى سالاَنى شه‌سته‌كان و حه‌فتاكان هى گۆرانیبێژانى هۆڵه‌ندى، زۆربه‌یان ستایله‌كه‌یان خاو بوو، زۆر ئاره‌زووم له‌و ستایله بوو. ئێستاش ژماره‌یه‌كه یه‌كجار زۆر له‌و سیدیانه‌م ماوه، سیدى گۆرانیبێژه كۆنه‌كانى ئه‌ڵمانى و به‌لجیكى كه به‌هۆڵه‌ندى گۆرانیان گوتووه. زۆربه‌یانم له‌به‌ر كردبوو، سروودى نیشتیمانى هۆڵه‌ندام ده‌گوته‌وه له‌كاتى كاركردندا ئه‌وان وه‌ك من نه‌یانده‌زانى بیڵێنه‌وه. زۆر گۆرانیم هۆڵه‌ندیم ده‌گوته‌وه كه ئه‌وانه‌ى له‌شوێنى كاركردن له‌گه‌ڵم دابوون نه‌یانده‌زانى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ستایله‌كه‌ى خاو بوو زۆر له‌ستایلى ئێمه ده‌چوو.
*بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه گۆرانییه‌ك به‌زمانى هۆڵه‌ندى بڵێى كه باسى كورد بكات؟
- نه‌خێر، به‌لاَم ئاوازى زۆر خۆشیان هه‌یه حه‌ز ده‌كه‌م له‌داهاتوودا له‌گۆرانى كوردیدا به‌كارى بهێنم به‌تایبه‌تى دوو ئاوازى زۆر سه‌رنجراكێش هه‌ن كه حه‌ز ده‌كه‌م به كوردى بیانڵێمه‌وه.
*پێت وایه ئه‌و كاته جه‌ماوه‌رى كوردى چۆن پێشوازى له‌گۆرانییه‌كى كوردى به‌ئاوازى هۆڵه‌ندى ده‌كات؟
_زۆر ئاساییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من هه‌ڵمبژاردووه ده‌زانم تاكى كورد حه‌زى له‌و جۆره ئاوازانه‌یه. چونكه ئاوازه‌كه هى ئه‌وه‌یه كورد گوێى لىَ بگرێت له‌گۆرانییه‌كى كوردیدا هه‌ست ئه‌كه‌م به دڵى جه‌ماوه‌ر ده‌بێت.
* له‌و ماوه‌یه‌ى له‌هۆڵه‌ندا بووى تاچه‌ند ئاگادارى بارودۆخى هونه‌رى كوردى بوویت؟
- كه له‌وىَ بووم هه‌موو مانگێك ده‌چوومه شاره گه‌وره‌كان بۆ كرِینى نوێترین سیدى كوردى، هه‌ر سیدیه‌كى تازه‌ى كوردى بلاَوكراباوه له‌و سوپه‌رماكێتانه‌ى كه شتى كوردیان ده‌فرۆشت له‌وىَ په‌یدام ده‌كرد. مانگانه ده‌چووم بۆ ئه‌وه‌ى بزانم سیدى نوێى كوردى هاتووه یان نا.
*له‌و ئاهه‌نگانه‌ى كه سازده‌كران به‌شداریت كردووه؟
- ته‌نها وه‌ك كه‌سێكى ئاسایى چوومه بۆ ئاماده‌بوون ئه‌گه‌ر نا گۆرانیم نه‌گوتووه. خۆشم به كه‌س نه‌ناساندووه، به‌تایبه‌تى له‌ئاهه‌نگه‌كانى نه‌ورۆز ناسرى رِه‌زازى ده‌هات زۆربه‌ى گۆرانیبێژه‌كان ده‌هاتن به بىَ ئه‌وه‌ى كه‌س بزانێت شوانه شێخانى له‌وێیه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌چووم لاى ئه‌وان داده‌نیشتم.
*تۆ تاچه‌ند ئاگاداربووى كه گۆران ساڵح گۆرانى تۆى گوته‌وه؟ ئه‌و گۆرانییه‌كه‌ى زیندوو كرده‌وه و ناوبانگیشى پىَ ده‌ركرد؟
- كه هاتمه‌وه په‌یوه‌ندى پێوه كردم، پێش بلاَو كردنه‌وه‌ى گۆرانییه‌كه گوتى ده‌مه‌وێت گۆران یه‌كه بلاَو بكه‌مه‌وه، منیش گوتم پێش ئه‌وه‌ى بلاَوى بكه‌یته‌وه حه‌ز ده‌كه‌م گوێم لێى بێت. كه گوێم لىَ گرت، پێم گوت ده‌ستت خۆش بێت زۆر له من باشتر گۆرانییه‌كه‌ت گوتووه، مۆسیقا و ئه‌داكه‌شى باشتره. به‌س یه‌ك خاڵ هه‌یه من به غه‌ریبى گۆرانییه‌كه‌م گوته‌وه كه گوێت لێى ده‌بێت به‌زه‌ییت به من دا دێته‌وه گریانت دێت ئه‌و واى نه‌كردووه، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمیانه و سه‌رده‌میانه تۆمارى كردووه.
*به‌لاَم ئه‌و نوێكارییه له‌زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى ئێستا هه‌ستى پىَ ده‌كرێت به‌رِاى تۆ هۆكارى چییه؟
- هه‌ر گۆرانییه‌ك كه گوىَ بیستى ده‌بیت به ده‌نگى كه‌سێك بۆ نموونه حه‌سه‌ن زیره‌ك گۆرانییه‌كى گوتووه هه‌ر كه‌سێك گۆرانییه‌كه بڵێته‌وه وه‌ك حه‌سه‌ن زیره‌كى پىَ ناگوترێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر گوێت لىَ بووه و عاشقى گۆرانییه‌كه بوویت و یادگاریت له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، ئێستا كه هونه‌رمه‌ندێك ئه‌و گۆرانییه ده‌ڵێته‌وه هه‌رگیز ناتوانێت وه‌ك ئه‌وه‌ى حه‌سه‌ن زیره‌ك دووباره بكاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاموچێژه‌كه له‌ده‌نگى حه‌سه‌ن زیره‌ك دایه.
*هه‌ندىَ كه‌س هه‌یه گۆرانی ده‌ڵێت مۆسیقا و ده‌نگى خۆى له‌یه‌كترى جیاوازن بۆ نموونه گۆرانییه‌كه غه‌ریبییه كه‌چى مۆسیقاكه خێرایه ئه‌وه بۆچى ده‌گه‌رێته‌وه؟
- من ئه‌وه بۆ ستۆدیۆ ده‌گه‌رِێنمه‌وه. گۆرانیبێژى ئێستا كه گۆرانى ده‌ڵێت له‌ستۆدیۆ پارچه پارچه یان وشه وشه‌ت لىَ وه‌رده‌گرێت. واته به‌شێكى مۆسیقا كه لێده‌درێت لاى تۆمار ده‌كرێت رِێگه نادات دووباره‌ى بكاته‌وه ئه‌و پارچه‌یه‌ى هه‌ڵى گرتووه ده‌ى هێنێته كۆپله‌ى دووه‌م و سێیه‌م، ئه‌وه خه‌تاى گۆرانیبێژه‌كه نییه به‌ڵكو خه‌تاكه له‌ستۆدیۆیه، ستۆدیۆ پارچه پارچه‌ت لىَ وه‌رده‌گرێت، لێره‌دا رِوحییه‌تى گۆرانییه‌كه نامێنێت. ئه‌مه ده‌گه‌رِێنمه‌وه بۆ شاره‌زایى نه‌بوونى ستۆدیۆكان، هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك حه‌زده‌كات مۆسیقاى گۆرانییه‌كه به‌ته‌واوى بێت به‌لاَم كه پارچه پارچه بێت كه سىَ جار چوار جار گوتى ئاگات له وشه‌كان بێت ئاگات له ده‌ربرین بێت گۆرانیبێژ لێى تێكده‌چێت. كاتى خۆى كه گۆرانیم ده‌گوت یه‌ك جار گوتومه و تۆماركراوه قه‌ت دووباره یان زیاتر له جارێك نه‌م گوتۆته‌وه. گۆرانییه‌كه‌م گوتوه تا كۆتایى گوێشم لىَ نه‌بووه ئاخۆ چۆن بووه، گۆرانى دووه‌م و سێیه‌م و تاكۆتایى ئه‌لبوومه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه واته له‌ماوه‌ى چوار كاتژمێر حه‌فت گۆرانیم گوتووه به بىَ ئه‌وه‌ى بزانم هه‌ڵه‌ى تێدایه یان نا، كه‌موكورتى تێدایه یان نا. بۆیه له‌زۆربه‌ى گۆرانییه‌كانى خۆم په‌شیمانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى ته‌كنیكى تێدایه، خێرایى و خۆ ئاماده‌نه‌كردنى تێدا هه‌ست پىَ ده‌كرێت. به‌لاَم ته‌كنه‌لۆژیاى ئێستا یارمه‌تى هونه‌رمه‌ند ده‌دات كه به ئاره‌زووى خۆى گۆرانى بڵێت، یارمه‌تى هونه‌رمه‌ند ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كى باشتر ئه‌داى خۆى بكات، بۆ نموونه هێمن حوسێن ده‌نگێكى ساده و زۆر نه‌رم به‌لاَم ئه‌داى به‌هێزه، یان هه‌ردى ده‌نگێكى ناسكى هه‌یه و له دوازده مه‌تر زیاتر گوێت له‌ده‌نگى نابێت به‌لاَم كه مایكرۆفۆن به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت ئه‌داى گۆرانییه‌كه ده‌كات سه‌رسامت ده‌كات. داهێنه‌ره به‌داخه‌وه رِێزى هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێر نه‌گیراوه كه شایسته‌ى خۆیان بێت هه‌ندێكیان له‌ئاستى نێوده‌وڵه‌تین بۆ نموونه هه‌ردى، گۆران، هێمن حوسێن هه‌روه‌ها زیاد ئه‌سعه‌د و هاوتا ئه‌سعه‌د.
* له‌وه‌ته‌ى هاتوویته‌وه كوردستان بۆچى ته‌نها گۆرانییه‌كیشت بلاَو نه‌كردۆته‌وه ؟
- من كه هاتمه‌وه به‌نیازى پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌رى هاتمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ماڵێك پێك بێنم، له‌به‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ش بوو نه‌م توانى گۆرانى نوێ به‌رهه‌م بهێنم. تا ئێستا ژیانى هاوسه‌رگیریم پێك نه‌هێناوه.
*زۆربه‌ى هونه‌رمه‌ندان كه دێنه سه‌ر باسى هونه‌رمه‌ندانى تر رِه‌خنه له‌یه‌كتر ده‌گرن و هانى یه‌كتر ناده‌ن، كه‌چى تۆ به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌ى، ئایا ئه‌و به‌راورده چۆن ده‌بینى؟
- ئه‌وه بۆ كه‌سایه‌تى هونه‌رمه‌ند ده‌گه‌رِێته‌وه، هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ئه‌گه‌ر گۆرانى بڵێت من پاڵپشتى لێده‌كه‌م و پێم خۆشه، هیچ كه‌س وه‌ك هونه‌رمه‌ند دڵى ناسك نییه، هه‌ر كه‌سێك كه گۆرانى ده‌ڵێت هه‌ستێكى له‌دڵدایه بۆیه نابێت دژایه‌تى بكرێت تاكو ئه‌و هه‌سته‌ى ده‌ربخات.
*له‌سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنت دا كىَ پاڵپشتى كردیت و كىَ رِه‌خنه‌ى لىَ گرتی؟
- كه‌س پێ ناخۆش نه‌بووه، گرفتم له‌گه‌ڵ هیچ هونه‌رمه‌ندێك نه‌بووه، به‌ڵكو هانیان داوم له‌وانه زیاد ئه‌سعه‌د و محه‌مه‌د عه‌زیز، ئێمه زۆر له‌یه‌كتر نزیك بووین.
*له‌شوێنێك باست له‌وه‌كردبوو كه تێكسته‌كانت پیشانى زیاد ئه‌سعه‌د دا تێبینى له‌سه‌ر هه‌بوو، ئه‌وه چۆن بوو؟
- من و زیاد ئه‌سعه‌د هاورِێى یه‌كترین، ئه‌و ده‌ى گوت تێكسته‌كانت هیچ مانایه‌كیان نییه، ئه‌و شاعیره‌ى تێكسته‌كانى نووسیوه ده‌یه‌وێت به‌تۆى ساغ بكاته‌وه، تۆ ئه‌و گۆرانییه زۆر به‌خاوى ده‌ڵێى، ئه‌و دواتر ئه‌و گۆرانیانه‌ى گوته‌وه.ستایلى زیاد ئه‌سعه‌د له ستایلی موعین، شه‌جه‌ریان نزیكه، به واتایه‌كی دیكه له‌فارسیه‌وه نزیكه. بۆیه من هیچ جیاوازى ناكه‌م مۆسیقا هه‌ر مۆسیقایه ئه‌گه‌ر ئیسرائیلى بێت یان ئیتاڵى یان ئه‌مریكى یان هه‌ر ولاَتێكى تر بێت. كه گوێم له‌مۆسیقاى لوبنانى ده‌بێت نا‌بێـت یه‌كسه‌ر رِه‌خنه‌ى لىَ بگرم و بڵێم ئه‌وه عه‌ره‌بیه، ئه‌وانیش میلله‌تن با گوێمان لێى بێت. رِه‌خنه له هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌گرن گوایه ئاوازه‌كانى عه‌ره‌بین ده‌مه‌وىَ بزانم زیانى ئه‌وه چییه، با سىَ كه‌سمان هه‌بێت وه‌ك ئه‌و له‌بوارى كه‌لتوور با چوار كه‌سمان هه‌بێت حه‌یران بڵێن، با چه‌ند كه‌سێك گۆرانى بیانى بڵێن، ئه‌وه كه‌ى كێشه‌یه، ئه‌و خه‌ڵكه له‌رِۆژنامه و گۆڤاره‌كان ده‌ڵێن هه‌ڵكه‌وت زاهیر رِه‌سه‌نایه‌تى هونه‌رى كوردى شێواندووه، به‌پێچه‌وانه‌وه من تا ئێستا هه‌ڵكه‌وت زاهیرم نه‌بینیوه به‌لاَم زۆر خۆشم ده‌وێت. له‌وبه‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ند ئاوازێكى زۆر خۆشى داناوه. ئه‌وه‌ى ئه‌و كردوویه‌تى با یه‌كێكى تریش له ره‌سه‌نایه‌تى هونه‌رى كوردى وه‌ك ئه‌و بیكات و ماندوو بێت.
*دواى ئه‌وه‌ى گۆرانییه‌كه‌ت گوت هه‌ڵوێستى زیاد ئه‌سعه‌د چۆن بوو؟
- ئه‌و كاته ده‌ستخۆشى لێكردم، ساڵێك زیاتر له مۆسكۆ به‌یه‌كه‌وه‌بووین، من به رِێگاى توركیا رِۆیشتم ئه‌و له‌ئێرانه‌وه رِۆیشت له مۆسكۆ یه‌كترمان بینى، ئێواران كه رِۆژ ئاواده‌بوو به‌یه‌كه‌وه گۆرانیمان ده‌گوت. به‌لاَم من سه‌رسامم به ده‌نگى زیاد ئه‌سعه‌د، ئه‌و به رِاستى هونه‌رمه‌نده، ناى ، عود،شمشاڵ، ئۆرگ له‌و ئامێرانه شاره‌زایه جگه له‌وه تێكست ده‌نووسێت و ئاوازیش داده‌نێت، له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان هونه‌رمه‌ندێك نییه وه‌ك زیاد ئه‌سعه‌د به‌هره‌مه‌ند، رێك‌و پێك، جوان و خوێنشرین.
*منیش له‌گه‌ڵ تۆم به‌لاَم بۆچى جه‌ماوه‌ر له‌و به‌هره‌یه‌ى زیاد ئه‌سعه‌د بێبه‌شن؟ ئه‌و یارمه‌تى زۆر هونه‌رمه‌ندى داوه، بۆچى به‌رهه‌مى نییه و داهێنانه‌كانى پێشكه‌شى جه‌ماوه‌ر ناكات؟
- له‌وانه‌یه به‌هۆى كێشه‌یه‌كه‌وه بێت، به‌لاَم ئێمه سامانێكمان له‌وىَ هه‌یه كه زیاد ئه‌سعه‌ده، ئه‌و كچ و كورِانه‌ى تێكست و ئاوازى زیاد ئه‌سعه‌د ده‌كه‌نه گۆرانى،كه گۆرانییه‌كه ده‌ست پێده‌كات و گوێم لێى ده‌بێـت ده‌زانم ئه‌وه هى زیاد ئه‌سعه‌ده. تاموچێژى ده‌نگى ئه‌وه‌ى پێوه دیاره.
*ئه‌ى له‌باره‌ى بێده‌نگى تۆ؟
- سه‌یرى زۆر هونه‌رمه‌ندم ده‌كرد كه ده‌هاتنه‌وه ده‌بێت بچى له‌ده‌رگاى خه‌ڵك بده‌یت، من ئه‌وه‌م پىَ نه‌ده‌كرا، ئێمه سه‌ندیكا و وه‌زاره‌تى رِۆشنبیریمان هه‌یه، كۆشكى هونه‌رمان هه‌یه، دانیشتووین به‌یه‌كه‌وه و قسه‌مان كردووه، ده‌یان گوت ناسنامه‌ى سه‌ندیكات بۆ ده‌كرێت، له‌وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى موچه‌ى رِێزلێنانت بۆ ده‌برِێته‌وه، ئه‌وانه هه‌مووى قسه‌یه، بۆچى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه خۆیان چه‌سپاندووه و حه‌زناكه‌ن كه‌س بچێته ته‌نیشتیان. ته‌نیا ئیدریس به‌نیازه برِواته‌وه، موچه‌ى رِێزلێنانیان برِیوه، كۆنسێرتى بۆ ئه‌نجام ناده‌ن، هونه‌رمه‌ند هه‌ستى زۆر ناسكه و ئه‌ویش به‌نیازه كوردستان به‌جێبهێلێت. بزانم چ رِادیۆیه‌ك هه‌فتانه گۆرانییه‌كى هونه‌رمه‌ندانى باشى وه‌ك عاره‌ب عوسمان و جه‌لال سه‌عید داده‌به‌زێنێت، هونه‌رمه‌ند لێره كه ته‌مه‌نى بووه زیاتر له چل ساڵ رِێزى جارانى نامێنێت.
*هونه‌رمه‌ند هه‌یه گۆرانییه كۆنه‌كانى خۆى ده‌ڵێته‌وه، تۆ بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه گۆرانییه كۆنه‌كانت به ستایلێكى نوىَ تۆمار بكه‌یت؟
- به‌ڵىَ به‌لاَم ئه‌گه‌ر گۆرانى نوێم هه‌بێت بۆچى گۆرانییه كۆنه‌كانم بڵێمه‌وه. یان ئیبراهیم تاتلیس كه گۆرانییه كۆنه‌كانى دووباره ده‌كاته‌وه به ستایلێكى نوىَ، ئه‌و تاكه كه‌سه كه ده‌نگى هیچ نه‌گۆرِاوه له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى هونه‌رى خۆیه‌وه تا ئێستا ده‌نگى هیچ نه‌گۆرِاوه ئه‌وش به‌هره‌یه‌كه و له كه‌م كه‌س ده‌بینرێت.
*به‌رهه‌مى نوێت چییه؟
_هونه‌ر له‌خوێنمدایه له‌هه‌موو شوێنێك، ناتوانم به بىَ هونه‌ر بژیم، ئاوازێكى زۆرم لایه تێكستیشم لایه ئه‌و ئاوازنه‌ى كه خۆم كاتم نییه و پێم ناگوترێنه‌وه بۆ چه‌ند گه‌نجێكم ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ى تازه دێنه ناو دنیاى هونه‌ره‌وه.ئه‌وانه‌ى تریش كه تێكه‌ڵ به خوێنم بوون سێزده گۆرانین كه تێكست و ئاوازى ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر رِێك بكه‌وێت تۆماریان ده‌كه‌م و بلاَویان ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر كارئاسانیم بۆ بكرێت به‌رهه‌مه‌كه‌م بلاَو ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر گۆرانییه‌ك تۆمار بكه‌م و كلیپى بكه‌م زیاتر له سىَ هه‌زار دۆلارى ده‌وێت كه‌چى رِۆژانه چه‌ندین گه‌نج كلیپ بلاَو ده‌كه‌نه‌وه نازانم ئه‌و پاره‌یه له كوىَ دێت. بۆیه ته‌نها ئیدریس ناهه‌قى نییه كه برِوات و بڵێت جارێكى تر به ئاسمانى كوردستانیش نایه‌مه‌وه، چونكه له‌م ولاَته دا رِێز له هونه‌رمه‌ند ناگیرێت. یان بۆ نموونه كامه‌ران ساڵح له‌به‌رنامه‌یك گوتى هیچ هاوكارى ناكرێم، كامه‌ران داهێنه‌ره، ئه‌و شایانى رِێزگرتنى زیاتره.
*ئه‌ى رِات چیه ده‌رباره‌ى زه‌كه‌ریا؟
_زه‌كه‌ریا تۆپ، لاسایى ناكرێته‌وه، من ده‌توانم گۆرانى زیاد ئه‌سعه‌د و خه‌ڵكى تریش ده‌توانن گۆرانى ئه‌و بڵێنه‌وه، به‌لاَم هى زه‌كه‌ریا لاسایى ناكرێته‌وه، هونه‌رمه‌ندێكى كوردم بۆ بێنه تیلى ناز یان دایه دووباره بكاته‌وه، له‌رینه‌وه‌ى ده‌نگى و داهێنانى زه‌كه‌ریا لاسایى ناكرێته‌وه. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه ده‌نگى هه‌ڤاڵ ئیبراهیم زۆر لام خۆشه. له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم هونه‌رمه‌ند ده‌بێت بوێر بێت، ئێمه له‌وانه نین بچین له‌ده‌رگاى هه‌ندێك كه‌س بده‌ین و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ په‌یدا بكه‌ین، ئَێمه حه‌زمان ده‌كرد خه‌ڵك لێمان بێته پێش، كه نه‌هاتنه پێش ئێمه‌ش ده‌ڵێین باى باى.