هونەرمەند قادر ئەسعەد: گلەییمان لـە تیڤییەكان هەیە كە هەندێك كەسانی پســـپۆر بەڕێـــوەی نابــەن
بەم دواییە هونەرمەند قادر ئەسعەد ناوی چووە نێو لیستی ئەو كەسانەی لە ویكپیدیای سویدیدا هەیە. سەبارەت بەم بابەتە و چەند بابەتێكی دیكە، چەند پرسیارێكمان ئاراستەی هونەرمەند قادر ئەسعەد كرد كە بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە.
* بەم دواییە ناوت چووە نێو ویكپیدیای سویدییەوە دەكرێ بۆ خوێنەران باسی ئەمە بكەی، چۆن بوو؟ سروشتی ویكپیدیای سویدی چۆنە؟
- له سه‌ره‌تا حه‌ز ده‌که‌م باس له‌وه بکه‌م که ماڵپه‌ڕی وێکپیدیایی سویدی ماڵپه‌رێکی ئازاده بۆ زانیاری تۆمارکردن و به‌خشین له سه‌ر هه‌ر شتێک که بوونی هه‌یه به‌ڵگه‌داره ده‌چێته قالبی یاسایی، که‌واته هه‌موو که‌سێک ئازاد ده‌بێت له تۆمارکرن . به‌ڵام که‌ی و چۆن ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌درێت؟
چه‌ند که‌سێکی پسپۆڕ له بواری زانستی زانیارییه‌کان پاش ئه‌وه‌یی له نێو تۆڕی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه چالاکییه‌کانی خۆیاندا هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه‌کان یان هه‌ندێک جار له ڕێگای زۆربه‌ی ئه‌و کلیکانه‌ی که ئاراسته‌ی نێوه‌ندێک یان که‌سایه‌تێک ده‌کرێت بۆ گه‌ڕان به دوایی دا له نێو جیهانی به‌رفراونی ئینته‌رنێتدا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری به‌ڵگه‌دار له سه‌ریان به شێوه‌ێکی دروست دوور له هه‌ڵه، پاش ده‌ستکه‌وتنی زانیارییه‌کان ناوی ئه‌و که‌سه یان نێوه‌نده‌که به کۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌کان تۆمار ده‌کرێت ئه‌وه وه‌کو به‌شی یه‌که‌م، به‌ڵام که ناوه‌کان تۆمار کران که‌وتنه نێو ماڵپه‌ڕی ناوبراو هه‌موو خه‌ڵکێک ئازاد ده‌بێت ده‌رباره‌یان یاداشته‌کان تۆمار بکات، بەو مەرجەی لە قالبی یاسا دەرنەچێت، ئەگینا به پێچه‌وانه‌وه که‌سی تۆمارکار له کاتی تۆمارکردنی زانیاری هه‌ڵه توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
* ئەم ساڵ جگە لە بەڕێزتان، ناوی كێ بۆ ویكپیدیای سویدی زیاد كراوە؟
- ویكپیدیای سویدی ساڵانە هەندێك ناو زیاد دەكات و دەیخاتە سەر لیستی ئەو ناوانەی كە پێشتر هەبوون، ئەویش دوای ئەوەی دەگەنە قەناعەت كە شایەنی ئەوەن زیاد بكرێن، بێگومان ئەم ساڵیش چەند ناوێكی نوێ تۆمار كراون و جگه له ناوی من ناوی هه‌ندێک که‌سی دیكە له بواری سیاسی و له بواری راگه‌یاندن و هونه‌ری تۆمار كراون.
* پێشتر ناوی هیچ هونەرمەندێكی دیكەی كوردی هەبووە لەو ویكپیدیایە؟
- به‌ڵێ بێ گومان هه‌بووه له بواری هونه‌ری گۆرانی، له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ژمارەیان پێنج كەسە، وه‌کو زه‌که‌ریا، دیلبا، دارین.
* ماوەیەك بەر لە ئێستا لە كوردستان بوویت و بە نیاز بوویت پرۆژەیەكی هونەری ئەنجام بدەیت، پرۆژەكەت بە كوێ گەیشت؟
- به‌ڵێ زۆر ڕاسته من بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاتر له کوردستان بووم نیازم وابوو پڕۆژه‌یەکی هونه‌ری ئه‌نجام بده‌م، ئێستاش له به‌رنامه‌م دایه که ئه‌م پرۆژانه به ئه‌نجام بگه‌ێنم، بۆیه له ماوەیەکی که‌مدا دووباره ده‌گه‌ڕێمه‌وه نیشتمان.
* ماوەیەك بوو گلەیی ئەوە دەكرا كە كەناڵی هونەری كوردی نییە، ئێستا ژمارەیەكی زۆر كەناڵی هونەری كوردی هەن، ئایا بەڕای تۆ ئەم كەناڵانە چی نوێیان پێشكەش بە هونەری كوردی كردووە؟
- گله‌یی ئێمه له‌وه نه‌بووه که که‌ناڵی ته‌له‌فزێونی هونه‌ری نییه، به‌ڵکو گله‌ییمان له‌وه بووه که خه‌ڵکانێکی پسپۆڕ و شایسته له بواری هونه‌ری ئه‌م که‌ناڵانه به ڕێوه نابه‌ن. به‌ڵێ ڕاست ده‌که‌یت که‌ناڵ زۆن، به‌ڵام من وه‌کو قادر ئه‌سعه‌د هێشتا گه‌شبین نیم لە به‌ڕێوه‌بردنییان له بواری هونه‌ری گۆرانی، زۆر ئه‌ماتۆرانه کاره‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هیوادارم به‌ره‌و باشتر بڕۆین.
* ئەگەر ركابەرێتی هەبێت لەنێوان ئەم كەناڵانە، ئایا بە مەبەستی پێشخستنی هونەر كوردی بووە؟
- گومان له‌وه‌دا نییه ڕکابه‌ری له سه‌ر ئاستێکی زانستانه خزمه‌ت به پێشکه‌وتن ده‌کات، به‌ڵام من ئه‌و ڕکابه‌ریه نابینم وه‌کو پێویست، ئه‌گه‌ر هه‌ش بن ئه‌وه له ئاستێکی نزم دان، چونکه کادیری تیڤی ده‌بێت، له بواری ڕاگه‌یاندندا شاره‌زاو شیاو بێت له بواری کاری ڕۆژانه‌و روونتر بلێم لە بواری پڕاکتیدا خاوه‌ن ئه‌زمون بن، دیاره هه‌ندێک که‌س هه‌نه، به‌ڵام ژماره‌یان زۆر که‌مه هه‌ر هێنده‌ش پێ ڕاده‌گه‌ن.
* ئێستا چی نوێت هەیە یاخود لەبەر دەستە بۆ ئەوەی پێشكەشی جەماوەری بكەیت؟
-ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی به‌رهه‌مێکی نوێم، ده‌توانم بڵێم نیوه‌ی کاره‌کانیم ته‌واو کردووه که پێکهاتووه له 9 تراک، حه‌ز ناکه‌م بڵێم که‌ی ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ساڵی 2010 بڵاودەبێتهوه.
ساندرا خۆشحاڵە بە خـــەڵاتی خراپترین ئەكتەر
خانمە ئەكتەری ناسراوی ئەمریكی ساندرا بولۆك خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەدەستهێنانی خەڵاتی (رازی) خراپترین ئەكتەری ئافرەت لە فیلمی (أول أباوت ستیف).
وەرگرتنی ئەم خەڵاتە هاوكات بوو لەگەڵ پاڵاوتنی ساندرا بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار وەك باشترین ئەكتەری ئافرەت لە فیلمی (بلایند ساید) ئەمەش دوو رووداوی تا رادەیەك سەیر و دژ بە یەكن.
ساندرا لە دیمانەیەكدا بۆ ماڵپەری "ئەبسۆلت ناو" گوتی: ئەمە بۆ من كارێكی زۆر باشە، پێویستە لەسەر ئەم شێوەیە بەردەوام بم بۆ ئەوەی بتوانم هاوسەنگییەك لەنێوان كارەكانی خۆمدا رابگرم، بۆیە ئامادەم خۆم بچم بۆ وەرگرتنی خەڵاتی خراپترین ئەكتەری ئافرەت، بە پێچەوانەی ئەو كەسانەی بە دەستی دەهێنن كە كەسانی تر بە نوێنەرایەتی خۆیان دەنێرن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە. پێموایە ئەگەر نەچم ئەوا جۆرێك لە دوو روویی دەنوێنم و نابێ دواتر بۆ بۆنە و یادە خۆشەكانیش بچم. ساندرا ئەوەشی نەشاردەوە كە گەورەترین گرفت لەبەردەمی ئەوەیە كە نازانێت بە چ جۆرە جلوبەرگێك بچێت بۆ ئەم ئاهەنگە.