جویـــل بەحـــلەق: جـــوانی نیعــمەتێـكی خــودایی یە

جویـــل بەحـــلەق: جـــوانی نیعــمەتێـكی خــودایی یە
جویل بەحلەق لە ساڵی 1979 لە لوبنان لەدایكبووە، لە ساڵی 1997 بە شاجوانی لوبنان هەڵبژێردرا، ئینجا بووە مۆدێلی یەكێك لە گەورەترین كۆمڵانیاكانی بازرگانی زێڕ و رووی لە بواری دیزانی جلوبەرگەكان كرد، هەروەها لە كەناڵی mbc بەرنامەیەكی تایبەتی بە جلوبەرگ و دیزاین وجوانكاری ڵێشكەش دەكرد، دوای ماوەیەك بەرنامەكەی جێهێشت، هەرچەندە بەرنامەكە ئێستاش ماوە، بەڵام یەكێكی تر ڵێشكەشی دەكات. جگە لەمە لە بواری نواندنیشدا وەك ئەكتەرێكی سەركەوتوو بوونی خۆی سەلماند، دوای ئەوەی بەشداری لە زنجیرە درامایەك بەناوی (اخر الفرسان) كرد، كە لە دەرهێنانی نەجدەت ئەنزوری سوری بوو، هەرچەندە ئێستا زیاتر خەریكی كاری دیزاینی جلوبەرگە، بەڵام لە رێگای نەدا سەعید كە رۆژنامەنووسێكی لوبنانییە توانیمان ئەم دیمانەیەی لەگەڵدا ساز بكەین.
* بەشداری كردنت لە زنجیرەی (اخر الفرسان) چۆن بوو؟
- زۆرم حەز لە كاری نواندن بوو، لەكاتی بەرهەمهێنانی زنجیرەكە ئاگادارییەك بڵاوكرایەوە كە ڵێویستیان بە ئەكتەرێكی نوێیە بە مواسەفاتی تایبەتەوە كە دیاریان كردبوو، دوای ئەوەی نزیكەی 12 كچیان مانەوە بۆ ماوەی مانگێك بەشدارییان لە خولێكدا كردبوو، لە كۆتاییدا دووكەسیان هەڵبژێردران، بەڵام یەكیان مابوو بۆ بینینی رۆڵی شەیما، بەڕێوەبەری كۆمڵانیای عەرەبی داوای لێكردم كە ئەم رۆڵە ببینم و سیناریۆكەی ڵێشكەش كردم، منیش ڵێی رازی بووم، دواتر دەرهێنەر نەجدەت ئەنزورم بینی و یەكترمان ناسی ئەویش ڵێی وابوو من كەسی گونجاوم بۆ بینینی ئەم رۆڵە، هەرچەندە سەەرتا گرفتی شێوەزاری قسەكردنم هەبوو، بەڵام دوای ماوەیەك ئەویش چارەسەر بوو.
* هەستت بەچی كرد كە هەڵبژێردرای بۆ ئەو رۆڵە؟
- تا رادەیەك بۆ من شتێكی سەیر بوو، چونكە یەكەم ئەزموونم بوو كارەكەش زۆر گەورە بوو و لەگەڵ دەرهێنەرێكی گەورەی وەك نەجدەت ئەنزور.
* لەم زنجیرەیەدا چۆن توانیت سەركەوتن بە دەست بێنێت ؟
- وەكو گوتم زۆرم حەز لە كاری نواندن دەكرد، بۆیە تاكو ئەم دەرفەتە لەدەست خۆم نەدەم و بۆ ئەوەی سەركەوتوو بم، هەوڵێكی زۆرمدا و زۆر خۆم هیلاك كرد، سوڵاس بۆ خوا سەركەوتوو بووم و جگە لەوەش شارەزاییەكی زۆرم ڵەیدا كرد و وایكرد زیاتر بڕوام بە خۆم هەبێت.
* دەكرێ بڵێین جوانییەكەت هۆكاری ئەوە بووە كە ئەو رۆڵەت ڵێبسڵێردرێت؟
- ناتوانم بڵێم جوانی هیچ رۆڵێكی نەبووە، چونكە ژمارەیەكی زۆر لە كچەكان تاقیكرانەوە، بێگومان ئەوانیش كچی جوانیان تێدا هەبوو كە رەنگە لە من جوانتر بووبن، بەڵام رۆڵی شەیما زیاتر لەگەڵ من گونجاوە، هەروەها خۆشەویستی من بۆ كارەكە وایكرد كە هەوڵ بدەم بە جوانترین شێوە بەرجەستەی بكەم.
* (اخر الفرسان) و نازناوی شاجوانی لوبنان چییان ڵێ بەخشی؟
- زۆر شتیان ڵێ بەخشیوم، وەكو بڕوا بە خۆ بوون، ئارام گرتن، لە هەموویشی گرنگتر وایكرد كەسانی تازە بناسم.
* بەڕای تۆ درامای سوری ڵێشكەوتووترە یان درامای میسری؟
- بێگومان هەر یەكێكیان خەسڵەت و تایبەتمەندێتی خۆی هەیە، جاران دراما و هونەری نواندن لە میسر ڵێشەنگ بوو، بەڵام ئێستا سوری و كەنداویش زۆر ڵێشكەوتوون، بەتایبەتی سورییەكان لە دراما مێژووییەكاندا هەنگاوی زۆریان هاوێشتووە، بە هەمان شێوە وڵاتانی كەنداو لە زنجیرە كۆمەڵایەتییەكان ڵێشكەوتوون.
* جیهانی دراما و جلوبەرگ چ جیاوازییەكیان هەیە؟
- جیاوازییەكی زۆریان نییە، بەتایبەتی لە بواری ناسین و ناوبانگ دەركردن، چونكە لە هەردوو بوارەكەدا هونەرمەند و نمایشكار لە جەماوەرەوە نزیك دەبێتەوە ئەگەرچی جەماوەری نمایشی جلوبەرگە تایبەتە واتە كارێكی گشتی نییە و هەموو كەسێك رەنگە نەتوانێت لەو بوارەوە نزیك بێتەوە.
* جیهانی دیزاینی جلوبەرگ چۆن ڵێناسە دەكەی؟
- جیهانێكی گەورە و فراوانە سەرنجی خەڵك بۆ خۆی رادەكێشێت و وا لە نمایشكارەكان دەكات بناسرێن بەجۆرێك كە جلوبەرگەكان بەشێوەیەك نمایش بكات كە خەڵك لە رێگای ئەوەوە بەهایان بزانن.
* بەر لەوەی ببیت بە شاجوانی لوبنان لە ماڵەوە چۆن بووی؟
- سوڵاس بۆ خوا ئێمە هەر لە سەرەتاوە بنەماڵەیەكین كە ڵەیوەندی نێوانمان زۆر ڵتەوە و لەسەر بنەمای رێز لە یەكتری گرتن بنیاتنراوە، بۆیە گوێ لە بیروڕای یەكتر دەگرین و كارەكانمان بە هاوبەشی ئەنجامدەدەین.
* ئەی دوای ئەوەی بوویت بە شاجوانی لوبنان؟
- بە هەمان شێوە ئەو رێزە هەر مایەوە و زیاتریش بوو.
* چ شتێك شاجوان لە كچی ئاسایی جیا دەكاتەوە؟
- ڵێویستە ژیر بێت، بەشێوازێكی جوان و رێكوڵێك دەربكەوێت و هاوسەنگییەك دروست بكەیت لە نێوان ژیانی ئاسایی خۆت وەك كچێك و وەك شاجوانێك.
* ئەی لە ژیانی ئاسایی، شاجوان یان نمایشكاری جلوبەرگ دەبێ چۆن بێت؟
- بەشداری كردن لە ڵێشبڕكێی شاجوان و نمایشكردنی جلوبەرگ واتە نمایشكردنی و دەرخستنی جەستەی ئافرەت بەشێوەیەكی روونتر، چونكە ئەو كاتە چاوەكان هەموو لەسەر كچەكەن، بۆیە ئاساییە كە هەموو چاوەكان لایەنە باشەكان نەبینن یاخود قسە و قسەلۆك دەربارەی ئەو كچە بكەن، بۆیە ڵێویستە زۆر وریای هەڵسوكەوتەكانی خۆی بێت، نەوەك ببێتە بابەتێك بۆ قسەی نابەجێ.
* وەك شاجوانێك چۆن نەشتەرگەری جوانكاری هونەرمەندان هەڵدەسەنگێنی؟
- ئەگەر ڵێویست بێت بەلای منەوە ئاساییە.
*چۆن جوانی ڵێناسە دەكەیت؟
- نیعەمەتێكی خوایە.
* ئافرەت چۆن دەتوانێت جوانی خۆی ئیستیغلال بكات بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرێت لەو بوارەی كاری تێدا دەكات؟
- مەبەستم تەنیا جوانی روخسار نییە، بەڵكو ڵێویستە مرۆڤ لە ناخیشەوە جوان بێت، واتە هەڵگری سیفاتە جوانە مرۆڤایەتییەكان بێت.
* كەی هەست بە ترس دەكەی؟
- زۆر جار ترس هاندەر و ڵاڵنەرێكی سەرەكییە بۆ سەركەوتن و ڵەرەڵێدان و ڵێشخستنی مرۆڤ، كاتێك لەسەر ئەنجامدانی كارێك دەبێت كە كارەكەی زۆر خۆش بوێت و حەز نەكات بە هیچ شێوەیەك هەڵەی تێدا بكات.
* بۆچی بەرنامەی (جویل ستایل)ت بەجێهێشت؟
- ئەم بەرنامەیە یەكێك بوو لەو كارە سەركەوتووانەی من كە هەمیشە شانازیی ڵێوە دەكەم و هەر لە رێگای ئەو بەرنامەیەوە زیاتر لای جەماوەر ناسرام و توانیم كەسایەتی جیاجیا بناسم، بەڵام لەبەر ئەوەی كاتم زۆر نییە و زۆربەی كاتەكەی خۆم بۆ كاری دیزاینی جلوبەرگ تەرخان كردووە، نەمتوانی بەردەوام بم لە بەرنامەكە و لەڵێناو كارەكەی خۆم، كاری نواندیشم ئێستا بەلاوە ناوە.
* ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ ڵێشكەش كردنی بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان چ جۆرە بەرنامەیەك هەڵدەبژێری؟
- بیرۆكەی زۆرم لە خەیاڵدا هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی حەز دەكەم بەرنامەی هەمەڕەنگ و رۆشنبیری ڵێشكەش بكەم، بەڵام هەر چۆنێك بێت نامەوێ لەیەك كاتدا زیاتر لە كارێك ڵێشكەش بكەم.
* بۆچی زۆر لە شاجوانەكان روو لە تەلەفزیۆن دەكەن؟
- من ڵێموایە بەو شێوە زۆرە نییە، چونكە ساڵانە جارێك شاجوان هەڵدەبژێردرێت، هەروەها ئەوانەی روویان لە تەلەفزیۆن كردووە ژمارەیان كەمە و تەنیا ئەوانەن كە توانا و بەهرەی ئەوەیان هەیە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن دەربكەون.
* چ كاتێك ڵێداچوونەوەیەكی خۆت دەكەی؟
- هەمیشە هەوڵ دەدەم ڵێداچوونەوەیەكی خۆم بكەم و هیچ كاتێكیش لە رەخنە و گلەیی توڕە نابم.
* ئایا هونەری یاخود كاری نواندن ئازادی مرۆڤ بەند دەكات؟
- من زۆر تاقیكردنەوەم لە بواری هونەردا نییە، بەڵام بێگومان هەموو كارێك ڵێویستە مرۆڤ كاتێكی بۆ تەرخان بكات، من ڵێموایە بەشێك لە هونەرمەندە ناسەركەوتووەكان بەتایبەتی لە ژیانی ئاسایی خۆیاندا هەمیشە دەڵێن كە هونەر هەموو كاتێكی ئەوانی داگیر كردووە و كاتیان نییە بۆ ئەوەی بیر لە ژیانی تایبەتی خۆیان و منداڵەكانیان بكەنەوە، بۆیە ڵێویستە ئافرەتە ئەكتەرەكان بەتایبەتی ئەوانەی ژیانی هاوسەرێتیان ڵێكهێناوە هەوڵ بدەن باڵانسێك لە نێوان هەردوو بوارەكەدا دروست بكەن.
* دوور لە جوانی ئایا سەركەوتنی ئافرەتی گۆرانیبێژ بە دەنگە یان بە رەنگە؟
- بێگومان دەنگ لە ڵێش رەنگەوەیە، چونكە جاران هەر تەلەفزیۆن نەبووە و خەڵكیش حەزی لە گوێ گرتنی هونەرمەندان بووە بێ ئەوەی هەر شێوەی یان روخساری ببینن، بەڵام ئێستا هەندێك كەس هەن ڵشت بە جوانی دەبەستن.
* ڵێت وایە هونەرمەند دەتوانێت تەنیا بە جوانییەكەی جەماوەر بۆ خۆی ڵەیدا بكات؟
- نەخێر ناتوانێت، چونكە وەك گوتم جاران خەڵك تەنیا لە رێگای رادیۆ گوێی لە گۆرانییەكان دەبوو، كەچی هونەرمەندان خاوەن جەماوەرێكی زۆر بوون.
* بۆ ئەوەی نمایشكاری جلوبەرگ سەركەوتوو بێت، چی ڵێویستە ئەنجامی بدات؟
- دیارە كاری نمایشكردنی جلوبەرگ ڵەیوەندییەكی راستەوخۆی بە لەش و جوانییەوە هەیە، بۆیە ڵێویستە نمایشكاری جلوبەرگ زۆر ئاگاداری تەندروستی خۆی و بڕ و جۆری خواردنەكەی بێت، چونكە خواردنی نادروست لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەشی، ئەمەش بۆ نمایشكاری جلوبەرگ تا رادەیەك زەحمەتە.
* رۆژانە چەند كاتژمێر وەرزش ئەنجام دەدەی؟
- بەگوێرەی كات یارییە وەرزشییەكان ئەنجام دەدەم، بەڵام دەتوانم بڵێم رۆژانە بەردەوامم لە وەرزش، بەتایبەتی گرنگییەكی زۆر بە مەلەوانی دەدەم، هەروەها زۆر ئاگاداری خواردنم و لە چەوری و خواردنەوە گازییەكان دوورم.
Top