هونه‌رمه‌ند به‌كر ره‌شید بۆ گولاَن: له‌ هه‌شتاكان هونه‌ر شوَرِش بوو، داهێنان بوو هونه‌رمه‌ندیش پێشمه‌رگه‌یه‌ك بوو له‌ به‌ره‌ی شه‌رِدا

هونه‌رمه‌ند به‌كر ره‌شید بۆ گولاَن: له‌ هه‌شتاكان هونه‌ر شوَرِش بوو، داهێنان بوو  هونه‌رمه‌ندیش پێشمه‌رگه‌یه‌ك بوو له‌ به‌ره‌ی شه‌رِدا
به‌كر ره‌شید ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه‌ كه‌ سالاَنێكه‌ له‌ خزمه‌ت هونه‌رى كوردیدا بوونى هه‌یه‌و خاوه‌ن توانستێكى به‌رزى هونه‌رییه‌. له‌ هه‌ردوو بوارى هونه‌رى نواندن و كارى ده‌رهێناندا رۆڵى خۆى بینیوه‌، ئه‌مانه‌ش له‌ پشت ده‌ركه‌وتنى هونه‌رمه‌ند به‌كر ره‌شید و بوونیان هه‌بووه‌، هه‌ربه‌و مه‌به‌سته‌ش بوو ئێمه‌ له‌ گۆڤاری گوڵاندا ئه‌و دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵدا سازكرد.
دیمانه‌: سۆران مارف كه‌ریم
[email protected]
*سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت ده‌ستپێكى كارى هونه‌ریت بوَ خوێنه‌رانى گوَڤارى گولاَن باس بكه‌یت، چ شتێك تۆی به‌ هونه‌ره‌وه‌ گرێدا؟
- سه‌ره‌تاى هونه‌ریم ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بوَ كوَتایی حه‌فتاكان، ئه‌وكات به‌ كوَمبارس و كارى شانوَیى منالاَن چوومه‌ دنیاى هونه‌ره‌وه‌، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى به‌شداریم تێدا كردووه‌ ئه‌مانه‌ بوون ( ماموَستا شلێر) له‌ نووسین و ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین، پاشان شانوَى (مانگرتن) و( ئابلوقه‌) له‌ ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند غازى بامه‌رِنى، ئیتر ئه‌م عه‌شقه‌ هونه‌رییه‌ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نم چروَى كردوو تا ئێستاش وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رێك گه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ژیان و هونه‌ر ده‌كه‌م.
* له‌ ناو هونه‌رى نواندندا، چ شتێك كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنى به‌كر رِه‌شید هه‌بوو ؟
-بێگومان خاك و ناسنامه‌ و عه‌شق و دایك ئه‌مانه‌ كاریگه‌رى زوَریان هه‌بوو بوَ ئه‌وه‌ى ببمه‌ ده‌روێشى شانوَى كوردى، چونكه‌ هونه‌ر به‌بىَ عشق له‌ دایك نابێت.
*سه‌ره‌تا بنه‌ماڵه‌ى ئێوه‌ چوَن پێشوازییان له‌ توَو هونه‌ره‌كه‌ت كرد . بیركردنه‌وه‌ و تێررِوانینى بنه‌ماڵه‌كه‌تان بوَ هونه‌ر چوَن بوو ؟
-من ئه‌گه‌ر چى له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كى هه‌ژار، له‌ شارى سلێمانى له‌دایك بووم. بنه‌ماڵه‌كه‌م هانده‌رى رِاسته‌قینه‌ى هونه‌ر بوون، دایكم هیچ له‌دایكى ماكسیم گوركى كه‌متر نه‌بووه‌. هه‌میشه‌ هانده‌رم بووه‌ بوَ خزمه‌ت كردنى ولاَ ت و هونه‌ره‌كه‌م، بوَیه‌ خوَم كردوَته‌ سوته‌مه‌نى ولاَته‌كه‌م هه‌میشه‌ له‌ هونه‌ردا به‌خشنده‌م، تا ئه‌و رِوَژه‌ى ده‌مرم قه‌رزارى دایكمم، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ (به‌كر رِه‌شید ) ى ئه‌مرِوَ نه‌ده‌بوو.
*ئه‌و ده‌مه‌ واتا سالاَنى هه‌شتاكان به‌ سه‌رده‌مى زێرِینى هونه‌ر ناو ده‌برا، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ بوَ چى ده‌گه‌رِێته‌وه‌؟ ئه‌دى ئێستا هونه‌ر چۆن ده‌بینی؟؟
- سه‌رده‌مى هه‌شتاكان هونه‌ر شوَرِش و داهێنان بوو، هونه‌رمه‌ندیش پێشمه‌رگه‌یه‌ك بوو له‌به‌ره‌ی شه‌رِدا، به‌ گژ دوژمندا ده‌هاته‌وه‌، سالاَنه‌ فیستیڤاڵ و كاركردن به‌رده‌وام بوو، چه‌ندین جار هونه‌رمه‌ند ده‌گیرا و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ یان قه‌سابخانه‌ى به‌عسى ده‌كرا. ئه‌و كاته‌ هونه‌رمه‌ند بىَ باڵ بوو له‌ مه‌رگ و ئاگردا هه‌میشه‌ ده‌سووتا، بوَ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى ولاَته‌كه‌ى به‌ ده‌ست بهێنێت، به‌ گوێى جیهاندا ده‌ى چریكاند، ئێمه‌ش گه‌لێكین هونه‌رو خاكمان هه‌یه‌، بوَ وه‌ك گه‌لان ئێمه‌ش ناومان نه‌بێ. من له‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ شانوَى (قه‌ره‌ج)دا گه‌وره‌ترین خه‌لاَتى شانوَیم له‌ سه‌ر ئاستى عیراق وه‌ك باشترین ده‌رهێنه‌ر وه‌رگرت. به‌لاَم ئه‌مرِوَ له‌ سایه‌ى ئازادى ولاَتدا هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌! ئه‌وه‌ى نرخى بوَ دانه‌نرێت هونه‌رمه‌نده‌! ژیان بوَته‌ سیاسه‌ت، شانوَ رِووى له‌ قه‌یران كردووه‌، هه‌موو شته‌ جوانه‌كانى ژیان بوَته‌ پاره‌! ئه‌وه‌ى نرخى نه‌بىَ هونه‌رو هونه‌رمه‌نده‌! ولاَت بوَته‌ جه‌نگستان، ئه‌وه‌ى به‌هێز نه‌بىَ ناژى. هوَڵى شانوَكان بوَته‌ هوَڵى سیاسه‌تمه‌داران. له‌ كوَبونه‌وه‌ ى دایالوَگى دروَ زیاتر هیچى تیا ناوترىَ. هونه‌ر فه‌راموَش كراوه‌ تا ئێستا له‌م كوردستانه‌دا هوَڵێكى شانوَى نییه‌ كه‌ پێى بوترىَ هوَڵى نمایشى شانوَ. هونه‌رمه‌ندان له‌ به‌ر بژێوى ژیان دابه‌ش بوونه‌، مێژوو له‌ یاد كرا! ئه‌وه‌ى سه‌ر به‌ گروپێك نه‌بىَ كاری بۆ ناكرێ. هوَڵه‌كان داخراون په‌رتوكى شانوَكان توَز خواردوویه‌تى، ئه‌وه‌نده‌ تیپى هونه‌رى دروست بوو هه‌ر مه‌پرسه‌. ئه‌وه‌ داهێنان نییه‌. ئه‌م قه‌یرانه‌ قه‌یران! حوكمه‌تى هه‌رێم ده‌زگاى هونه‌رى رِێكخراوه‌كان وه‌زاره‌تى رِوَشنبیرى هونه‌رمه‌ند خوَیان به‌رپرسن به‌رامبه‌ر خولقانی ئه‌م قه‌یرانه‌. ئه‌و ولاَته‌ى هونه‌ر ناسنامه‌ى نه‌بێت ژیانی داهێنایشى نابێت.
*به‌ربلاَوى هونه‌رى كوردى گرتوَته‌وه‌، ئه‌و به‌ر بلاَوییه‌ بوَ هونه‌رى نواندن له‌ چ ئاستێكدایه‌ ؟
- هه‌ر هونه‌رێك كه‌ بووه‌ هونه‌رى پاشكوَى سیاسه‌ت، ئه‌وا ئه‌و هونه‌ره‌ مردووه‌. چونكه‌ هونه‌ر ئاوێنه‌ى رِاستییه‌كانه‌، هه‌ر هونه‌ر هه‌ڵگرى نامه‌كانى گه‌ل و هاولاَتییه‌. ئه‌م به‌ر بلاَوییه‌ش حزب و ده‌سه‌لاَت دروستیكردووه‌. ئه‌گه‌ر دابرِان له‌ هونه‌ر رووبدات، ئه‌وا ولاَت نغروَ ده‌بێت، ئاینده‌ش ده‌بێته‌ هه‌ڵم و جوانییه‌ كانى ژیان ده‌بێته‌ سه‌راب!!
*هه‌ندێك زوَر ته‌ئكید له‌ قه‌یرانى شانوَى كوردى ده‌كه‌نه‌وه‌ توَ چ باس له‌و ئاریشه‌یه‌ ده‌كه‌یت، پێت وا نییه‌ ده‌قى زیندوو ئه‌مروَش كاریگه‌رى له‌سه‌ر شانوَى كوردى هه‌یه‌ ؟
- هه‌ر كارێكی هونه‌ری باش، له‌ هه‌موو زه‌مه‌ن و سه‌رده‌مێكدا، كاریگه‌رى خوَى هه‌یه‌. رِاسته‌ ئه‌مرِوَ شانوَ هه‌یه‌، به‌لاَم نابىَ ئه‌وه‌ش له‌ یاد بكه‌ین هونه‌رمه‌ندیش بۆخۆی له‌ قه‌یراندا ده‌ژى. ئه‌م قه‌یرانه‌ هه‌موو دنیاى گرتوَته‌وه‌. به‌لاَم له‌ هه‌مان كاتدا هونه‌رمه‌ندى رِاسته‌قینه‌ش هه‌یه‌، كه‌ به‌رده‌وام كار ده‌كات، به‌ڵام ده‌قی زیندوو و به‌رهه‌می چاك ئه‌وه‌نده‌ كه‌مه‌ به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
*به‌گشتى توَ ئاستى ده‌رهێنه‌ره‌كانمان چوَنه‌؟ ئایا تا ئێستا خاوه‌نى ده‌رهێنه‌رى ئه‌كادیمین؟
- هونه‌ر خوَى بوَ خوَى ئه‌زموونه‌، ئێمه‌ هونه‌رمه‌ندین له‌ ئه‌زمووندا گه‌شه‌مان كردووه‌، ئه‌و كارانه‌ى له‌ رِووى داهێنان ده‌كرێت هه‌مووى خه‌ون و خه‌یاڵى هونه‌رمه‌ند خوَیه‌تى. نه‌خێر تائێستا خاوه‌نى ده‌رهێنانى ئه‌كادیمى نین.
* توَ وه‌كو ده‌رهێنه‌رێك تا چه‌ند هه‌وڵت داوه‌، جیاكارى و نوێكارى له‌ كاره‌كه‌تدا بكه‌یت له‌ كاتێكدا، زوَر له‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانمان له‌ رِوى ته‌كنیكى ده‌رهێنانه‌وه‌ شێوازى كاركردنیان یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌؟
- له‌ هه‌موو رِوویه‌كى هونه‌رییه‌وه‌، كارى ده‌رهێنان كارى داهێنانه‌. من به‌رده‌وام له‌ ئه‌زمووندام، خه‌ونه‌كانم تا ئێستا نه‌هاتوَته‌دى، له‌ هونه‌ردا لوتكه‌ نییه‌. وه‌ك به‌كر رِه‌شید كار ده‌كه‌م له‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانى تر جیاوازم، واته‌ من هه‌م و ئه‌وانیش هه‌ن. هه‌ر كه‌سه‌ له‌ كاركردندا شێوازى جیاوازه‌. پاشان ئێمه‌ له‌ رِووى ته‌كنیكییه‌وه‌ زوَر لاوازین، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌كنه‌لوَجیا له‌ ولاَتى ئێمه‌دا نییه‌.
*پێشنیازت چییه‌ بوَ باشتر كردنى هونه‌رى نواندن ؟
- هونه‌رى نواندن، هونه‌رى به‌خشنده‌یه‌. پێویسته‌ ئه‌كته‌ر ته‌واو له‌ رِووى رِوَشنبیرییه‌وه‌ ئاستی له‌سه‌رێ بێت. له‌گه‌ڵ خۆی و هونه‌ره‌كه‌یدا راستگۆ بێت. چونكه‌ كارى نواندن گه‌مه‌ كردن نییه‌، ئه‌گه‌ر بێت و رِاستگوَ نه‌بێت ده‌بێته‌ خوَڵه‌مێش له‌ یاد ده‌كرێت.
* ئایا ئێمه‌ خاوه‌نى سینه‌ماى خوَمان نین؟
- نه‌ك ئێمه‌ى كورد به‌ڵكو عه‌ره‌بیش خاوه‌نى سینه‌ما نییه‌، ئه‌وه‌ى ئه‌مروَ ده‌كرێت ئه‌زموونه‌. هه‌وڵ دانه‌ بوَ ئاینده‌.
*لایه‌نى په‌یوه‌ندار و هه‌نگاوه‌كانى له‌ خزمه‌تى هونه‌ردا چوَن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ؟
-لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بوَ خوَیان كار ده‌كه‌ن. بوَ هونه‌رمه‌ندى رِاسته‌قینه‌ كار ناكه‌ن! ئه‌وان ته‌نیا بوَ حزب و پیاوه‌كانى خوَیان كار ده‌كه‌ن. ئه‌ویش خوَى بوَ خوَ جارێكى تر هونه‌رمه‌ند و هونه‌ر ده‌كوژىَ! بوَیه‌ ده‌بینین هونه‌ر له‌ ولاَته‌كه‌ماندا ئاستی دابه‌زیوه‌. ولاَت بوَته‌ وولاَتى حزب و سیاسه‌ت، نه‌ك هونه‌رو رِوَشنبیر! بوَیه‌ ده‌بینین چه‌ندین ساڵه‌ ئازادین، به‌لاَم ئازادى رِوَح و هونه‌رو داهێنان نین!
* به‌رامبه‌ر ئه‌و زنجیره‌ درامایانه‌ى كه‌ ئێستا له‌ ته‌له‌ڤزیۆینه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ رِات چییه‌ ؟
-زوَرینه‌ى ئه‌و درامایانه‌ى له‌ شاشه‌ى تیڤییه‌كانه‌وه‌ ده‌بینرێن نیگه‌تیڤه‌. هه‌ندێك نه‌بىَ كه‌ خوَى له‌ دڵى میلله‌تدا كردوَته‌وه‌، خه‌ریكه‌ ئه‌و ئه‌زموونه‌ نوێیه‌ی كه‌ دراما پێى ده‌ڵێن رِێچكه‌ى خوَى بگرێت، ئێمه‌ش له‌ ئاینده‌دا بتوانین ببین به‌ خاوه‌نی دراما.
*كه‌موكورِییه‌كانى دراماى كوردى چین ؟
-كه‌موكورِى دراماى كوردى زوَره‌، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه‌ هه‌مه‌ ئه‌گه‌ر به‌ چه‌ندین لاپه‌رِه‌ باسی بكه‌م، هێشتا به‌ته‌واوی وه‌ڵامه‌كه‌م نه‌داوه‌ته‌وه‌.
*پرِوَژه‌و به‌رنامه‌ى ئێستاتان چییه‌؟
-پرِوَژه‌یه‌كى داهاتووم درامایه‌كى نوێیه‌، به‌ ناوى (گه‌مه‌ى باڵنده‌كان ) له‌ نوسینى (مه‌سعود حه‌سه‌ن )، ئه‌م به‌رهه‌مه‌، به‌رهه‌مى كوردستانه‌ tv یه‌. چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى به‌ ئه‌زموون و لاو رِوَڵى تێدا ده‌بینین و وێنه‌گره‌كه‌ش ( پێشه‌وا ته‌یب)ه‌ٍ. ناوه‌رۆكی به‌رهه‌مه‌كه‌ باس له‌ ژیانى كوَمه‌لاَیه‌تى ئه‌مرِوَمان ده‌كات، به‌ تایبه‌تى كێشه‌ى گه‌نجان. ئه‌م درامایه‌ له‌ سلێمانى، كه‌ركوك، ئه‌سته‌نبوڵ وێنه‌ی گیراوه‌. چاوه‌رِوانین له‌م ساڵدا په‌خش بكرێت
*به‌نیازن له‌َ به‌شى سێیه‌مى گه‌رده‌لوولدا به‌شدارى بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌شدارى بكه‌ن، چ رِوَڵێكتان ده‌بێ؟ ئه‌گه‌ر به‌شداری نه‌كه‌ن هۆكاره‌كه‌ی چییه‌؟
-ئه‌م پرسیاره‌ پێویسته‌ له‌ جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ بكرێت، نه‌ك له‌ من. چونكه‌ ئه‌و خاوه‌نى ئه‌م زنجیره‌یه‌یه‌. وابزانم من رِوَڵم نییه‌، چونكه‌ به‌شى سێیه‌می گه‌رده‌لوول ستایلێكی دیكه‌ی وه‌رگرتووه‌.
*هه‌ندێك له‌ رِووى مێژوویى و ته‌كنیكیه‌وه‌ باسیان له‌كه‌م كورِى دراماى گه‌رده‌لول كرد، توَ له‌و رِووه‌وه‌ ده‌ڵێی چی؟
-هیچ به‌رهه‌مێك یان درامایه‌ك یان فلیمێك بىَ كه‌موكورتى نابىَ، بێگومان گه‌رده‌لولیش وه‌ك هه‌موو درامایه‌كی دیكه‌ كه‌موكورتی خۆی هه‌یه‌.
Top