به‌م دواییه كچه گۆرانیبێژی لوبنانی رۆلا سه‌عد له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی چه‌ند لایه‌نێكی تایبه‌تی ژیانی خۆی كرد، یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه باسی كرد ناكۆكی نێوانی خۆی و هه‌یفا وه‌هبی بوو، رۆلا له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه گوتی: هه‌یفا وه‌هبی له خۆیه‌وه پروپاگه‌نده‌یه‌كی ده‌رباره‌ی من بڵاوكردبۆوه، گوایه من فیلمێكی سێكسی ئه‌وم، بڵاوكردۆته‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی راستی له‌به‌رده‌ست دابێت، به‌ڵام خوای گه‌وره و دادپه‌روه‌ره و ماف بۆ خاوه‌نه‌كانی دهگهرِێنێتهوه و سته‌م لێكراو به‌سه‌ر سته‌مكاراندا به‌سه‌ر ده‌خات، دوای ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی هه‌یفا، من داوایه‌كم دژی به‌رز كرده‌وه و، داوای برِی یه‌ك ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووم كردووه. برِیاریشم داوه پاره‌كه، پێشكه‌شی خانه‌ی هه‌تیو و بێ سه‌رپه‌رشتان و خانه‌ی به‌خێو كردنی به‌ساڵاچووانی بكه‌م.
زۆر سوپاسی خوای مه‌زن ده‌كه‌م كه كێشه‌كه‌م برده‌وه و دادگا به‌م نزیكانه برِیار ده‌دات كه برِیارهكهشی له به‌رژه‌وه‌ندی مندا ده‌بێت و پاره‌كه‌شم وه‌ك ئاماژه‌م پێدا، ده‌به‌خشم. چونكه سه‌روه‌ت و سامان ناتوانێت قه‌ربووی زیانه ده‌روونییه‌كانی من بكاته‌وه.