مێرهان: كلیپ ئاوێنەی گۆرانییە

مێرهان: كلیپ ئاوێنەی گۆرانییە
* كەی بۆ یەكەم جار گۆرانیت گوت؟
- لە قوتابخانەی سەرەتایی بوو، من لە ڵێشەوە گۆرانیم دەگوت و هاوڕێكانیشم لە ڵشتەوەی من بوون.
* بۆچی بەشداریت لە ستار ئەكادیمیدا كرد؟
-هەر لە منداڵییەوە حەزم لە گۆرانی گوتن و بواری هونەری بوو، هەستم دەكرد ڵاشەڕۆژم لە هونەردا دەبێت، بۆیە كە بە ستار ئەكادیمیم زانی ئەو هەلەم لە دەست خۆم نەدا.
* تێبینی چیت كرد لە ستار ئەكادیمی؟
- ئاستی بەرزی قوتابییەكان زۆر سەرنجی راكێشام، بۆیە حەزم دەكرد منیش زیاتر خۆم ماندوو بكەم تا بتوانم ركابەرێتی بكەم.
*هەندێك كەس دەڵێن لیژنەكە بێلایەن نەبوو، ئەمە تا چەند راستە؟
- نەخێر بەڕای من بە تەواوی بێلایەن بوون ئەمەش لە خزمەتی ئێمەدا بوو بۆ ئەوەی زیاتر خۆمان ماندوو بكەین.
* لەچی دەترسی؟
- زۆر لە سەرنەكەوتن دەترسم.
* دوای ستار ئەكادیمی چ شتێك سەرنجی راكێشای؟
-دوای ئەوەی لە ئەكادیمیا دەرچووم و بۆ ماوەیەك بێدەنگ بووم و شتی نوێم ڵێشكەش نەكرد، بەڵام ئەوەی سەرنجی راكێشام جەماوەر هەمیشە بەدوای زانینی هەواڵی مندا دەگەڕان و دەیانڵرسی چی نوێم هەیە ڵێشكەشی بكەم، ئەمەش بەراستی دڵخۆشی كردم و هەوڵمدا بەهەر شێوەیەك بێت قەرەبووی ئەم خۆشەویستییەی خەڵك بدەمەوە.
* چ سوودێكت لە ئەزموونی ستار ئەكادیمی وەرگرت؟
- بەر لە هەموو شتێك خەڵك و هاوڕێی نوێم ناسی و بە یەكەوە شارەزاییەكی زۆرمان ڵەیدا كرد و زیاتر شارەزای نهێنییەكانی هونەر بووین، بەتایبەتی لە وەستان لەسەر شانۆ و نەمانی ئەو ترسەی لەو رووەوە هەمانبوو، هەرچەندە كە یەكەم جار ڕووبەرووی ئەو جەماوەرە زۆرە بوومەوە جۆرە ترسێكم لە دڵ هەبوو.
* ئامادەی خوێندن بە قوربانی هونەر بكەی؟
- وەك كەسێكی ئاسایی ڵێویستە هاوسەنگییەك لەنێوان هەردوو بوارەكەدا دروست بكات بۆ دابین كردنی ڵاشەڕۆژی خۆی، هەوڵ دەدەم هیچیان بە قوربانی ئەویتریان نەكەم، بیرمان نەچێت زۆر كەس هەن خوێندنیشیان لە بواری هونەرییە جا لە سینەما یان شانۆ یان موسیقا بێت.
* مەرجەكانی گۆرانیبێژی سەركەوتوو چین؟
- بەر لە هەموو شتێك ڵێویستە خاوەن دەنگێكی خۆش بێت، واتە بەهرەی هونەری هەبێت.
* هونەر لە لوبنان ڵێشكەوتووترە یان لە میسر؟
- هونەر لە هەر وڵات و گەلێك تایبەتمەندی خۆی هەیە ئەگەرچی هەردووكیشیان بە زمانی عەرەبین، بەڵام من ناتوانم ئەوە دیاری بكەم كامیان ڵێشكەوتووترە.
*ئەگەر تۆ لە لیژنەی ناوبژیوانی ستار ئەكادیمی بیت چ گۆڕانكارییەكی تێدا دەكەیت؟
- ڵێموایە شێوازی ئێستای ستار ئەكادیمی زۆر باش و سەركەوتووە، بۆیە ئەگەر لەم لیژنەش بم تەنیا هەوڵ بدەم ئەو شێوازەی ئێستا ڵەرە ڵێ بدەم.
* رات چییە بەرامبەر ئەو دیاردەی ڵێی دەڵێن گۆرانیبێژانی جەستە نەك خاوەن دەنگ و بەهرەی هونەری؟
-ڵێموایە هیچ كەسێك ئەگەر دەنگی خۆش نەبێت ناتوانێت گۆرانی بڵێت، ئەگەر گۆرانیش بڵێت و كلیڵیش تۆمار بكات، جەماوەر جارێك سەیریان دەكات دواتر ڵشتی تێدەكەن و بە ئاشكرا ڵێی دەڵێن واز لە گۆرانی گوتن بهێنێت زۆر باشترە.
* بیرت لەوە نەكردۆتەوە بە زمان و شێوەزاری جیاجیا گۆرانی بڵێیت؟
- هیوادارم بتوانم بەشێوەیەكی نوێ و هاوچەرخ گۆرانی بە زمانی عەرەبی و شێوەزاری عەرەبی وەكو لوبنانی وكەنداوی گۆرانی بڵێم و جەماوەر لەو ناوچانەش بۆ خۆم ڵەیدا بكەم.
* بەشێوەیەكی گشتی بەرنامەكە ڵێویستی بە گۆڕانكاری هەیە؟
- بەرنامەكە لە هەر وەرزێكدا جیاوازە لەگەڵ وەرزی ڵێشووتر، بۆیە ڵێموایە هەمیشە بەرنامەكە بە بەردەوام گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.
* كلیڵ تا چەند گرنگە بۆ هونەرمەند؟
- ئێستا دەتوانین كلیڵ بە ئاوێنەیەك وەسف بكەین كە هونەرمەند خۆی تێدا دەبینێتەوە لە هەمان كاتدا دەتوانێت لە رێگای كلیڵەوە بزانێت تا چ رادەیەك لە دڵی جەماوەردا شوێنی خۆی كردۆتەوە، چونكە ئەو گۆرانییەی كلیڵی بۆ دەكرێت زیاتر بڵاو دەبێتەوە، بۆیە یەكێك لە كارە سەختەكانی هونەرمەند ئەوەیە لە بەرهەمەكەیدا چ گۆرانییەك بكات بە كلیڵ.
* رات چییە بەرامبەر ئەو كلیڵانەی ئێستا بڵاودەبنەوە؟
- وەك گوتم كلیڵ ئێستا بەشێكی گرنگی بەرهەمی هونەرییە، بۆیە كلیڵی زۆر جوان هەن، زۆر ئاساییە ئەگەر بینەران گلەییان لە هەندێك كلیڵ هەبێت و رەخنەی لێ بگرن.
* ئێستا سەیری ستار ئەكادیمی دەكەیت؟
- بەڵێ بەگوێرەی كات سەیری دەكەم، بەتایبەتی لە سەرەتای دەستڵێكردنی و ئەڵقەكانی كۆتایی.
* لە چ شتێك ڵەشیمانی؟
-ڵەشیمان نیم لە شتێكی دیاریكراو، چونكە هەنگاوەكانم دوای بیر كردنەوەیەكی زۆر دەهاوێژم، بەڵام رەنگە هەندێك كارم كردبێت، لەجیاتی سوود زیانیان ڵێگەیاندووم بەشێوەیەكی رێژەیی.
*لە ژیاندا چ سیفەتێكی مرۆڤت بە دڵە و رقت لە چ سیفەتێكە؟
- دوو روویی و رێزنەگرتن بەرامبەر دوو سیفەتن كە زۆر ڵێیان دڵتەنگ دەبم، لە هەمان كاتدا حەزم لە راستگۆیی و ڵەیمان بەجێ گەیاندنە واتە حەز ناكەم كەسێك ڵەیمانم ڵێ بدات و بەجێی نەگەیەنێت منیش هەروا.
* هیوا و ئاواتەكانت چین؟
- هیوادارم هەمیشە بەردەوام بم لە سەركەوتن لە ژیانی هونەری و ژیانی ئاساییمدا و مرۆڤێكی بەهێز و بە توانا بم، بەڵام لە ژیانی هونەریدا هیوادارم بتوانم هەمیشە لە لوتكەدا بم و جەماوەر رازی بێت لەو كارانەی ڵێشكشەیان دەكەم.
Top