به‌یار ئه‌بو به‌كر خه‌ونى گه‌وره‌ى هه‌یه‌

به‌یار ئه‌بو به‌كر خه‌ونى گه‌وره‌ى هه‌یه‌
به‌یار ئه‌بو به‌كر خه‌ونى گه‌وره‌ى هه‌یه‌
ماوه‌ى زیاتر له‌ چوار وه‌رزه‌ به‌یار ئه‌بوبه‌كر یاریزانى پێشووى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك له‌ به‌غداى پایته‌ختى عێراق له‌ ریزى یانه‌ى نه‌فتى ئه‌و شاره‌ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراق یارى ده‌كات و یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ سه‌ره‌كى و ئاست به‌رزه‌كانى یانه‌كه‌یه‌، به‌یار هه‌ر چه‌نده‌ له‌ ریزى یانه‌ى بروسك پێگه‌یشتووه‌ و چه‌ندین وه‌رز له‌ خوله‌كانى كوردستان یارى كردوه‌، ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ى خولى عێراقه‌وه‌ جارێكى تر بگه‌رێته‌وه‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقی ، له‌م باره‌شه‌وه‌ به‌یار ئه‌بوبه‌كر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى: ماوه‌ى زیاتر له‌ چوار وه‌رزه‌ له‌ ریزى یانه‌ى نه‌فتم و زۆر ئاسوده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌، جگه‌ له‌ ئه‌وه‌ش متمانه‌ى ستافی راهێنه‌رانم به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌رده‌وام له‌ یارییه‌كان وه‌كو یاریزانى سه‌ره‌كى یاریم پێ ده‌كرێت، هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌رده‌وام بم به‌م شێوه‌یه‌، له‌ باره‌ى هاتنى گرێبه‌ستیش جارێك چاوه‌ڕوانى ته‌واو بوونى خولى عێراقین بزانین چى ده‌بێ، چونكه‌ تا خوله‌كان ته‌واو نه‌بێت یانه‌كان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانان ناكه‌ن، له‌ باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش گوتیشى: هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌م به‌ ئاست و ئه‌نجام بتوانم بگه‌رێمه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و درێسى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ بپۆشم و بۆ یانه‌ى نه‌فتیش هه‌موو یاریزانێكى كورد شانازی ده‌كات كه‌ له‌ ریزى یانه‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان یارى بكات وه‌كو یاریزانى پیشه‌گه‌ربۆ منیش شانازییه‌كى گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌ ریزى یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى خولى عێراقیم وه‌كو یانه‌ى نه‌فت، له‌ باره‌ى یارى كردن بۆ خولى كوردستان، گوتیشى: تاكو ئێستا هیچ یانه‌یه‌كی كوردستان داواى یارى كردنى لێم نه‌كردوه‌ بۆ خوله‌كه‌ یارییان بۆ بكه‌م و یاریزانه‌ عه‌ره‌به‌كانیش له‌ به‌غداد زۆر رێزمان ده‌گرن وه‌كو یاریزانى كورد هه‌مووى به‌یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كرێ له‌لایه‌ن ئیداره‌ى یانه‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌م باشترین ئاست له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌ت پێشكه‌ش بكه‌م و ئه‌وه‌ى له‌توانام بێت خزمه‌تى یانه‌كه‌ى بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌ خولى عێراقیش بتوانین ئاست و ئه‌نجامى باشمان هه‌بێت.
كارزان كانه‌بی

Top