نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت بگاته خولى نایابى عێراق
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی نه‌ورۆز ئه‌مساڵ بۆ یه‌كمجاره ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى خولى پله‌یه‌كى عێراقی خۆى بگه‌ینێته ریزى یانه گه‌وره‌كانى عێراق، نه‌ورۆز شان به شانى چوار یانه‌ى تر‌ى شاره‌كانى كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه ركابه‌رى به‌ده‌ستهێنانى پلێتێكى گه‌یشتن به خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی بكات، یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ستپێكردووه و ده‌یه‌وێت ركابه‌رى هه‌ر 13 یانه‌كه‌ى كۆمه‌له‌ى یه‌كه‌مى خوله‌كه بكات بۆ گه‌یشتن به خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانیش جێگر عه‌زیز ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاماده‌كاری باشمان كردوه و تیپه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كى رێك وپێك ئاماده‌كردووه بۆ ده‌ستپێكى وه‌رزى نوێ خولى پله‌یه‌كى عێراقی، هه‌ر چه‌نده بۆ ئێمه قورسه یه‌كه‌م ساڵمانه له خوله‌كه، به‌ڵام گرفتى ئێمه ئه‌وه‌یه تیپه‌كه له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كى خراپ درووست كراوه كه‌م و كورییمان هه‌یه له هێله‌كان، به‌ڵام پڕمان كردۆته‌وه و هه‌ر چه‌نده یه‌كه‌م وه‌رزه به‌شدارى ده‌كه‌ین ره‌نگه وه‌كو پێویست ئه‌زموونمان نه‌بێت بۆ ئێمه تۆزیك قورسه، له باره‌ى هێنانى یاریزانى تریش له یانه‌كانى تر جێگر گوتیشى: چوار یاریزانى عه‌ره‌بمان هێناوه و گۆڵپارێزێك و ناوه‌ڕاستێك و دوو هێرشبه‌ر و له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك له یانه‌كانى خولى نایابى كوردستان له ده‌ربه‌ندیخان و رزگارى و هه‌لۆ، گوتیشى: كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به‌هێزه، به‌ڵام ئێمه‌ش تیپێكى خراپ نین و هه‌رچه‌نده یه‌كه‌م ئه‌زموونمانه هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین سه‌ركه‌وینه‌وه و بگه‌ینه خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی شان به شانى یانه‌كانى تر‌ى عێراقی به‌شدارى ئه‌و خوله بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی