به‌هیوام هه‌موو خێزانێك قه‌ڵا بن بۆ كچه‌كانیان
به‌هیوام هه‌موو خێزانێك قه‌ڵا بن بۆ كچه‌كانیان
تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مساڵ ده‌یانه‌وێ به‌شدارى بكه‌ن له یارییه‌كانى خولى پله‌یه‌كى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان كه بڕیاره له ماوه‌ى داهاتوو یارییه‌كانى به‌رێوه‌بچێت، تیپه سه‌رقاڵى ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ ئه‌م خوله و خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى ئاست به‌رزه، ئه‌م كچه یاریزانانه‌ش هیواى گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌یان بگه‌ینه خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له‌وێشه‌وه ركابه‌رى یانه گه‌وره‌كانى كوردستان بكه‌ن، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى تیپه‌كه‌ش كچه یاریزان سارا هیوا یه، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 2003ى ده‌ربه‌ندیخانه، له یاریزانى بڕوانامه‌ى راهێنه‌ریشی هه‌یه ئه‌و له‌م ته‌مه‌نه بچووكه هیوا و ئاتواتى گه‌وره‌ى هه‌یه بۆ داهاتووى خۆى هه‌م وه‌كو یاریزان چ وه‌كو راهێنه‌ریش له‌م باره‌شه‌وه گۆڤاری گوڵان دیمانه‌یه‌كى وه‌رزشیی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
فۆتۆ: ئاراس بارتێز
*ئاستى یارى تۆپى فوتساڵ چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتى؟
-له ئێستادا ئاستى یارى فوتساڵ له كوردستان و له عێراقیشدا له ئاستێكى نایاب و لوتكه‌دایه و رۆژ به رۆژ به‌ره‌ووپێش ده‌چێت.
*ئه‌نجامنه‌دانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-نه‌بوونى چالاكی و نه‌كردنه‌وه‌ى خول و دواخستنى خول و ئه‌نجامى نه‌رێنى له‌سه‌ر یاریزان دروست ده‌كات، چه‌ق به‌ستوو ده‌بێت له نێو كه‌ش و هه‌وای دووباره‌ى راهێنان و ساردیان ده‌كاته‌وه.
* پێت باشه چى بكرێت هه‌م وه‌كو یاریزان هه‌م راهێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى فوتساڵى كچان بچێته قۆناغێكى باشتر و گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆیه‌وه ببینێ؟
-كه‌لتوور و كۆمه‌ڵگا رێگر نه‌بن له هاتنه پێشه‌وه‌ى كچان، خێزان گه‌وره‌ترین پاڵپشته، به‌هیوام هه‌موو خێزانێك قه‌ڵا بن بۆ كچه‌كانیان و پاڵپشت بن له‌به‌ره‌وو پێشچوونیان.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
-گرفتێكى ئه‌وتۆ نییه، ته‌نها هه‌ندێك حاڵه‌ت نه‌بێت، نا رۆشنبیری یاریزانێك، یان قبوڵنه‌كردنى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى به‌ده‌ستى ده‌هێنن به‌داخه‌وه زۆر جار ئه‌نجامى نه‌رێنى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به هیوام ناوبژیوانانیش چاوكراوه‌تر بن له په‌یڕه‌وكردنى یاساكان.
* له یانه‌كان گرێبه‌ستت پێشكه‌شكراوه؟
- بۆ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى وه‌رزشیی دربه‌ندیخان ده‌بم له خولى پله یه‌ك.
*به نیازی چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
- ته‌واو كردنى كۆلێژى وه‌رزش، یاریزانێكى نموونه‌یی و ئاست به‌رز و به ره‌وشتبم له شه‌قامى وه‌رزشیی.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
-نه‌خێر، پشت به یاریزانى خۆماڵى ببه‌ستن و یاریزان دروست بكه‌ن، ئه‌گه‌ر زۆر پێویست بوو ته‌نیا یه‌ك یاریزان بۆ به‌هێزتركردنى یانه‌كه.
*داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
- گرنگى زیاتر به وه‌رزشیی خانمان بده‌ن و له‌كاتى خۆیدا خوله‌كان به‌رێوه‌بچێت و كار‌و چالاكییه‌كان زیاتر بكه‌ن له‌م بواره‌دا، وه‌ك دروستكردنى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان هاوشانى عێراق.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو كچه یاریزانێك؟
- بگه‌مه هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و له‌گه‌ڵ ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامێكى باش به‌ده‌ست بهێنین و بتوانین بگه‌ینه خولى نایاب.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان سوپاس بۆ خیزان و مامۆستاكانم بۆ پاڵپشتى و سه‌ركه‌وتنم، سوپاس بۆ قوتابخانه‌ى تۆپى پێى ده‌ربه‌ندیخان و ستافی راهێنه‌ران كه به شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمی منیان دروست كرد.