موراد گه‌ردی ده‌بێته راهێنه‌ر
چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى كوردی یانه‌كانى خوله‌كانى ئه‌وروپا ئێستا له هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى بوارى راهێنه‌رین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن متمانه‌ى یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى خوله‌كانى ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنن، موراد نه‌جات گه‌ردی یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێرو هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كه ئێستا له وو‌ڵاتى نه‌مسا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى ده‌ژی، جگه له یارى كردن له ریزى یانه‌یه‌كى ئه‌وروپى خه‌ریكى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانهیهكى نێوده‌وڵه‌تى راهێنهرییه، له‌م باره‌شه‌وه موراد نه‌جات یاریزانى پیشه‌گه‌ری كورد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێستا بڕوانامه‌ى راهێنه‌ریم به‌ده‌ستهێناوه و تیپى لاوانم له ئه‌ستۆ گرتووه له ئه‌كادیمیایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى، جگه له كارى راهێنه‌ریش له ریزى یانه پله سێى وولاتى نه‌مسا یارى ده‌كه‌م له پاڵ كارى راهێنه‌رایه‌تى، بڕوانامه‌ى Bی نێودهڵهتیم به‌ده‌ستهێناوه وا خه‌ریكى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى Aی نێوده‌وڵه‌تیم كه ئه‌وه بڕوانامه‌یه‌كى زۆر گرنگه له سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا هه‌موو ههولێكم داوه ببمه خاوه‌نى ئه‌م بڕوانامه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌م له یه‌كێك له وولاتانى ئه‌وروپا تیپێكى باش له ئه‌ستۆ بگرم و بتوانم وه‌كو راهێنه‌ریش ئه‌زموونى خۆم تاقی بكه‌مه‌وه و سه‌ركه‌وتوو بم تێدا، ئامانجى من ئه‌وه‌یه له داهاتوو ببمه راهێنه‌رێكى باش و دوو ساڵه خه‌ریكى كارى راهێنه‌رایه‌تیم و هه‌نگاو به هه‌نگاو له ئامانجه‌كه‌م نزیك ده‌بمه‌وه، بڕوانامه‌كه‌م باوه‌ڕ پێكراوی یۆفایه و تیپه‌كه‌م له ئاستى 18ساڵیه كه مه‌شق ده‌ده‌مه‌وه، ئێستاش په‌تاى كڕۆنا ئێمه‌ى راگرتووه، له دواى نه‌مانى ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌چین به‌شدارى ده‌كه‌ین له چه‌ندین خولى ئه‌وروپى له ئه‌ڵمانیا و وولاتانى تریش، ده‌مه‌وێت ببمه راهێنه‌رێكى كورد كه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كى به‌رزی راهێنه‌ری بم و بتوانم خزمه‌تى وه‌رزش بكه‌م له داهاتوو و ناوى خۆم و كوردستانیش به‌رز بكه‌مه‌وه له داهاتوودا، ئه‌و متمانه‌شم به‌خۆم هه‌یه كه ده‌توانم كارى باش بكه‌ین بۆ داهاتووى خۆمان و وه‌رزش به گشتى.
كارزان كانه‌بی