دۆرتمۆند ده‌ستبه‌ردارى هالاند نابێت
زۆربه‌ى راگه‌یاندنه‌كانى جیهان سه‌رقاڵى هه‌واڵى رۆیشتنى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى نه‌رویجی ئێرلینگ هالاند كه ئێستا له یانه‌ى دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى بۆته باسى ئه‌و یاریزانه كه بۆ وه‌رزى نوێی خوله‌كانى ئه‌وروپا كه ئه‌م یاریزانه له‌كام خولى ئه‌وروپی یارى ده‌كات، هه‌ر چه‌نده ده‌نگۆیه‌كان ئه‌و بوو كه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و بارسێلۆناى ئیسپانى یه‌كێك هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام هانز یواكیم ڤاتزكێ سه‌رۆكى جێبهجێكاى یانه‌ى برۆسیا دۆرتمۆند به مینۆ رایۆلای ئیتالی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانى هالاندى راگه‌یاندوه كه ئه‌م یاریزانه نه‌رویجیه له ریزى یانه ئه‌ڵمانیه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌مه‌ش هه‌موو دهنگۆیهكانى ره‌تكرده‌وه له‌سه‌ر رۆیشتنى بۆ خولێكى دیكه‌ى ئه‌وروپی، ڤاتزكێ به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند: كه‌وا هالاند وه‌رزى داهاتووش له ریزى یانه ئه‌ڵمانیه‌كه و ناچێته هیچ یانه‌یه‌كى دیكه‌ى ئه‌وروپی، ئه‌و یاریزانه‌ش چاره‌نووسى له‌گه‌ڵ دۆرتمۆنده و هه‌موو هه‌ولێكى خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه له تیپه‌كه‌مان بمێنێته‌وه، هه‌ر چه‌نده پیشووار رایۆلا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردبوو كه هالاند كۆتا وه‌رزى یارى كردنیه‌تى له خولى ئه‌ڵمانی، چونكه جگه له دوو یانه گه‌وره‌كه‌ى جیهان بارسا و ریال مه‌درید چه‌ندین یانه‌ى گه‌وره‌ى تر‌ى ئه‌وروپی له سه‌ر هێلن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه رازی بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى بۆ خوله‌كانى ئه‌وروپا، ساڵى رابردووش هالاند گرێبه‌سته‌كه‌ى تاكو هاوینى ساڵى 2024 له‌گه‌ڵ یانه‌ى دۆرتمۆند تازه كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه‌ى بازاڕى گواستنه‌وه‌ى یاریزانانى ئه‌وروپا گۆڕاوه كه له‌م هاوینه چاره‌نووسى هالاند به كوێ ده‌گات.
كارزان كانه‌بی