مان یونایتد به‌دواى شوێن گڕه‌وه‌ى پوگبا ده‌گه‌رێت

مان یونایتد به‌دواى شوێن گڕه‌وه‌ى پوگبا ده‌گه‌رێت
مان یونایتد به‌دواى شوێن گڕه‌وه‌ى پوگبا ده‌گه‌رێت
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له‌ ئێستادا به‌ دواى شوێنگڕه‌وه‌ی پۆل پوگبا ده‌گه‌رێت كه‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ریزى یانه‌ى شه‌یتانه‌ سوره‌كان جێبهێلێت، هه‌ر چه‌نده‌ تاكو ئێستا پوگبا هیچ یانه‌یه‌كى بۆ خۆى دیارى نه‌كردوه‌ كه‌ به‌فه‌رمى رایگه‌یاندبێ بۆ ئه‌وه‌ى بچێته‌ یه‌كێك له‌ یانه‌كان، به‌ڵام ده‌نگۆییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پوگبا له‌ یانه‌ى ریال مه‌درید نزیكه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ زێدانى راهێنه‌رى یانه‌ى شاهانه‌، رایۆلاى به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى ناوبراو ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌ پوگبا له‌ یانه‌ى ریال مه‌درید زۆر نزیكه‌وه‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌مى كراوه‌یه‌ بۆ په‌یوه‌ندیى كردنى به‌ ریزى یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ئێستا پوگبا رۆلێكى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ یانه‌كه‌ به‌تایبه‌تى له‌ یارییه‌كانى یۆرۆپا لیك كه‌ تاڕاده‌یه‌ك یانه‌كه‌ى گه‌یاندۆته‌ یارى كۆتایی، له‌ خولى ئینگلیزیش خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزه‌، به‌ڵام به‌رپرسانى یانه‌ سور پۆشه‌كه‌ له‌ ئه‌گه‌رى رۆیشتنى ئه‌م یاریزانه‌ له‌ هه‌وڵى هێنانى یاریزانى ترن بۆ شوێنگه‌ڕه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌، بۆیه‌ گفتوگۆییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ویلڤردندیدی یاریزانى یانه‌ى لیسته‌ر سیتى و ساوولى یاریزانى یانه‌ى ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید و دیكلان رایس یاریزانى ویستهام ئه‌وانه‌ هه‌مووى له‌ به‌رنامه‌ى كاره‌كانى یانه‌ى شه‌یتانه‌ سوره‌كانن بۆ شوێنى پوگبا.
كارزان كانه‌بی
Top