كۆنتى دواى یازده‌ ساڵ ئه‌نته‌رى به‌ نازناوه‌كان شاد كرده‌وه‌

كۆنتى دواى یازده‌ ساڵ ئه‌نته‌رى به‌ نازناوه‌كان شاد كرده‌وه‌
كۆنتى دواى یازده‌ ساڵ ئه‌نته‌رى به‌ نازناوه‌كان شاد كرده‌وه‌
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتى گه‌وره‌ راهێنه‌رى ئیتالی كه‌ ماوه‌ى دوو وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتالى سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌ گه‌وره‌كه‌ى ئیتالیا ده‌كات، دواى چاوه‌ڕوانییه‌كى زۆر كه‌ 11 ساڵ بوو هانده‌ران و به‌رپرسانى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان خه‌ونیان به‌ به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى ئیتالی ده‌دێت، كۆنتى ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ر له‌ ته‌واو بوونى خوله‌كه‌ به‌ 4 هه‌فته‌ توانى ئه‌و خه‌ونه‌ بكاته‌ راستى و یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانی كرده‌ پاڵه‌وانى خولى سێریا ئه‌ى ئیتالیا، كۆنتى رابه‌رایه‌تى ئه‌نته‌رى كرد كه‌ یانه‌ى كرده‌ خاوه‌نى نۆزده‌مین نازناوى خوله‌كه‌ دواین وه‌رزیش كه‌ ئه‌نته‌ر تێدا پاڵه‌وان بووه‌ ساڵى 2009/2010 بووه‌، ئه‌م ماوه‌یه‌ هانده‌رانى یانه‌كه‌ بێ به‌ش بوونه‌ له‌ ئاهه‌نگ گێران له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى نازناوى خولى ئیتالیا، كۆنتى ئه‌م وه‌رزه‌ش سنورێكى بۆ باڵا ده‌ستى یانه‌ى یۆڤێنتۆش دانا كه‌ نۆ وه‌رز له‌ سه‌ر یه‌ك پاڵه‌وانى خولى سێریا ئه‌ى بووه‌، كۆنتى گه‌وره‌ راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ندین یانه‌ى ئه‌وروپى نازناوى خولى نێوخۆیی وولاته‌كانى بردوه‌، له‌گه‌ڵ یانه‌كانى چێلسى و یۆڤێنتۆس، كۆنتى به‌ راگه‌یاندكارانى گوت ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانى ژیانى راهێنه‌رایه‌تى من، ئه‌م وه‌رزه‌ش نابێ رۆڵى هێرشبه‌رى به‌لجیكی رۆمیلۆ لۆكاكۆ له‌ بیر بكرێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى كه‌ به‌ر له‌ ته‌واو بوونى خوله‌كه‌ به‌ چوار گه‌ڕ توانى 21 گۆڵ تۆماربكات له‌گه‌ڵ یانه‌ى نیرازۆری ، ئه‌نته‌ر میلان به‌ جیاواز 13 خاڵ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ و میلان و ئه‌تلانتا ببوه‌ پاڵه‌وانى خولى ئیتالی.
كارزان كانه‌بی
Top