ریال مه‌درید پاره‌ى گواستنه‌وه‌ى هالاندی پێ زۆره
رۆنامه‌ى ماركاى مه‌دریدی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا كهدهنگۆیهك هه‌یه كه‌وا ئه‌ستێره‌ى نه‌رویجی هالاند به بڕى 180ملیۆن یۆرۆ له دۆرتمۆنده‌وه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات، بهَم ئه‌و بره پاره‌یه له ئێستادا بۆ یانه‌ى ریال مه‌درید پاره‌یه‌كى زۆر و باوه‌ر پێ نه‌كراوه كه بتوانێ ئاماده‌ى بكات بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه نه‌رویجیه، وه هیچ یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌وروپا تواناى دابین كردنى ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ى نییه له‌م بارودۆخه داراییه خراپه مه‌ى رووبه‌ڕووى یانه‌كانى ئه‌وروپا بۆته‌وه، هه‌ر چه‌نده په‌یوه‌ندی نێوان پێرێزی سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌درید و دۆرتمۆند په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر باشه وبۆیه له رێگاى ئه‌و سه‌رۆك یانه‌یه بتوانێ بڕێك پاره له‌و بڕه‌ى دیارى كراوه دابشكێنێ بۆ ئه‌وه‌ى بیگوازنه‌وه ریزى یانه‌ى مه‌دریدیه‌كه، به‌رپرسانى دۆرتمۆندیش ده‌یانه‌وێ به‌و پاره‌یه‌ى یاریزانى تری به‌توانا بگوازنه‌وه و یاریزانى تر‌ى پێ دروست بكه‌نه‌وه.
كارزان كانه‌بی